شێرل ساندبێرگ
شێرل کارا ساندبێرگ (بە زمای ئینگلیزی: Sheryl Sandberg؛ لە دایکبووی ٢٨ی ئابی ١٩٦٩)[١] سەرمایەداری ملیاردێر، چاکەخواز و بەڕێوبەری کاری ئەمریکییە. ساندبێرگ وەک سەرۆکی بەشی بەڕێوەبردنی فەیسبووک کاردەکات، ھەروەھا ئەو دامەزرێنەری دامەزراوەی (Lean In),[٢][٣] ڕێکخراوێکە بۆ یارمەتیدان و پێشکەوتنی ژنان. ئەو پێشتر لە کۆمپانیای گووگڵ، وەک جێگری سەرۆکی بەشی فرۆشتنی سەرھێڵ کاری کردووە، ئەوکاتەی لەوێ بوو لەڕێگەی دامەزراوەی خێرخوازیی گووگڵ (Google.org) تێکەڵێ کاری خێرخوازیی بوو.
شێرل ساندبێرگ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Sheryl Kara Sandberg | |
![]() | |
لەدایکبوون | واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٨ی ئابی ١٩٦٩
کورتەناو | Sheryl Sandberg |
خوشک و برا | Marc Bodnick |
ھاوسەر | Dave Goldberg |
پیشە | ئابووریناس، خاوەن کارەکان، computer scientist، entrepreneur |
شوێنی کارکردن | فەیسبووک |
قوتابیی | Victor Arduini |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩١ |
پەیوەستبوون | مێتا پلاتفۆرمز |
Affiliation string | Facebook Inc.، Facebook |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
ئایین | جوولەکایەتی |
شاکارەکان | Lean In |
ئەندامی | National Honor Society |
خەڵاتەکان | Financial Times and McKinsey Business Book of the Year Award، تایم ١٠٠ |
لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی شێرل بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان بۆ ئەو ساڵە دیاری کرا.[٤] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەوا سەرمایەی شێرل خۆی لە ١٫٨ ملیار دۆلار دەدات، کە لەڕێی پشکەکانی فەیسبووک و چەند کۆمپانیای دیکەوە بەدەستی ھێناوە.[٥][٦][٧][٨]