شاباک
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل (بە عیبری: שֵׁירוּת הַבִּיטָּחוֹן הַכְּלָלִי، لاتینی: Sherut haBitaẖon haKlali؛ بە عەرەبی: جهاز الأمن العام، لاتینی: jihāz al'amn al`ami)، زیاتر بە شاباک یان شەباک ناسراوە (بە عیبری: שב״כ؛ بە عەرەبی: شاباک) یان شین بەت (لە زمانی عیبری بۆ خزمەتگوزاری پاراستن یان ئاسایش بەکاردێت)، دەزگایەکی ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای تێل ئەڤیڤ، لە باکووری پارکی یارکۆن.[١][٢]
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل שירות הביטחון הכללי Sherut haBitaẖon haKlali جهاز الأمن العام | |
ناوبڕ | ISA |
---|---|
ناسراوە بە | شاباک |
دروشم | "قەڵغانە نەبینراوەکان" |
دامەزران | ٨ی شوباتی ١٩٤٩ |
شوێنی دامەزران | ئیسرائیل |
ئۆفیسی سەرەکی | پارکی یارکۆن، تێل ئەڤیڤ |
خاوەنەکان | سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل |
وێبگە | www.shabak.gov.il |
یەکێکە لە سێ ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ھەواڵگریی ئیسرائیل، لەگەڵ ئامان (ھەواڵگری سەربازی)[٣] و مۆساد (دەزگای ھەواڵگری گشتی).[٤][٥]
ئەرک و خزمەت
ئەرکەکانی شاباک بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت، ئاشکراکردنی شانە تیرۆریستییەکان، لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوانی تیرۆر، دابینکردنی زانیاری ھەواڵگری بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە، دژە سیخوڕی دەرەکی، پاراستنی بەرپرسانی باڵا، پاراستنی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و باڵیۆزخانەی وڵاتان.[٦][٧]
مێژوو
لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، شاباک وەک لقێک لە ھێزی بەرگری ئیسرائیل دامەزرا و سەرەتا لەلایەن ئایسێر ھارێل (باوکی ھەواڵگری ئیسرائیل کە دواتر سەرۆکایەتی مۆسادی کرد) سەرۆکایەتی دەکرا. دواتر بەرپرسیارییەتی چالاکییەکانی شاباک لە وەزارەتی بەرگری گواسترایەوە بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران. لە کاتی شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، بەرپرسیارییەتی شاباک تەنھا لە کاروباری ئاسایشی ناوخۆ بوو. لە شوباتی ساڵی ١٩٤٩ (ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی ھاتنی شەڕ) بەرپرسیارییەتییەکانی درێژکرایەوە بۆ دژە سیخوڕی.[٨]