سێگۆشەی پاسکاڵ

لە بیرکاریدا سێگۆشەی پاسکاڵ، سێگۆشەی خەییام یان سێگۆشەی خەییام-پاسکاڵ بەو سێگۆشەیە دەوترێت کە لە ڕیزکردنی سێگۆشەیی ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی[١] یان کراوەی دوو ڕادەیی پێکدێت. ئەم سێگۆشەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژاواییدا بەناوی ماتماتیکزانی فەرانسەوی بلێز پاسکاڵ بە سێگۆشەی پاسکاڵ ناونراوە، ئەگەر چی ماتماتیکزانانی ھیندی،[٢] ئێرانی،[٣] چینی، ئاڵمانی و ئیتالیایی[٤]، چەندین سەدە بەر لە پاسکاڵ لەم سێگۆشەیان کۆڵیوەتەوە. ھەر بەم ھۆیەوە لە وڵاتانی جۆراوجۆردا، ناوی جیاوازی لەسەر دانراوە، لە ئیتالیا، بە «سێگۆشەی تارتالیا»، لە چین بە سێگۆشەی «یانگ ھویی» و لە ئێراندا بە «سێگۆشەی خەییام»، یان «خەییام-پاسکاڵ» دەناسرێت.

ھەر ڕیزێک لە ڕیزەکانی سێگۆشەی پاسکاڵ لە ھاوکۆلکەی کراوەی دوو تێرمی پێکدێت.

شرۆڤە

سێگۆشەی پاسکاڵ، تارتالیا یان، سێگۆشەی خەیام-پاسکاڵ، بریتییە لە ڕیزکردنی سێگۆشەیی ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی.

لە کاتی کردنەوەی ، توانی لە ـەوە بۆ سیفر کەم دەبێتەوە و توانی لە سیفرەوە بۆ زیاد دەبێت و کۆی ھەر دوو توانەکانی و لە ھەر تێرمێکدا، دەکاتەوە .

ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێنەوە:

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان