سۆبە

سۆبە یان زۆپا ئامڕازێکی گەرمکەرەوەی نێو ماڵانە. بێجگە لە گەرمکردنەوەی نێو ماڵان، دەکرێت بۆ گەرمکردنی ئاو و ئامادەکردنی خۆراکیش بەکاربێت. سۆبە بە سەرچاوەیەکی وزەی وەک نەوت، دار کارەبا یان گازی شل ئیش دەکات. بەھۆی نیگەرانییەکان لە پیسبوونی ھەوا، ھەوڵەکان بۆ باشترکردنی دیزاینی سۆبەکان دراوە. لە جیھاندا توێژینەوە و پەرەپێدان لەسەر سۆبەی سەلامەتتر و کەمتر دەردانی گازی ژەھراوی بەردەوام لە پەرەسەندندایە.[١] سەرەتاییترین سۆبەی تۆمارکراو لە ساڵی ١٤٩٠ لە شاری ئەلزاس لە فەرەنسا بووە، کە بە تەواوی لە خشت و کاشی دروست کراوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

  • دەروازەی ماڵ
  • دەروازەی پەرەپێدانی ماڵ