سونەنی ئەبوداوود

سونەنی ئەبوداوود، (بە عەرەبی: السنن أبی داود‎)، کتێبێکە لەسەر فەرموودەکانی پیغەمبەری ئیسلام، و ئەبوداوود کۆکردۆتەوە و ژمارەی فەرموودەکانی ئەگاتە ٥٢٧٤ فەرموودە و کە هەڵیبژاردوون و پۆڵێنی کردوون لە نزیکەی پێنج سەد هەزار فەرموودە.[١]

سونەنی ئەبوداوود
نووسەرئەبوداوود
زمانعەرەبی
زنجیرەکانشەش کتێبەکەی فەرموودە
بابەتفەرموودە

دەرابرەی دانەرەکەی

ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس سەجستانییە، خەڵکی سەجستانە کە هەرێمێکە دەکەوێتە ئێرانەوە و و چەندین دانراوی هەیە کە ناودارترینییان سوونەنی ئەبوداوودە، و یەکێکە لە دیارترین زاناکانی فەرموودە لە ئیسلامدا، و لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ی کۆچی ژیاوە.

ڕێزبەندییەکەی

کتێبی سونەنی ئەبوداوود ریزبەندکراوە و دابەشی کردوون بۆ کیتاب و هەر کیتابێکیشی کردووە بە چەندین باب، و ژمارەی کیتابەکان سی و پێنج کیتابن، و کۆی بابەکانی ١٨٧١ بابە.[٢]

پلەی فەرموودەکان

ئەبوداوود خۆی دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود دەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان دەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.[٣][٤]

دەربارەی ووتویانە

ژمارەیەکی زۆر لە زاناین ستایشی سونەنی ئەبوداوودیان کردووە، لەوانە،

  • زەکەریا ساجی دەڵێت؛ کتێبەکەی خوای گەورە بنەڕەتی ئیسلامەتییە، و کتێبەکەی ئەبوداوودیش پەیماننامەی ئەو ئیسلامەتیەیە.
  • خەتتابی دەڵێت، گوێم لە ئیبن ئەعرابی بوو دەیگوت هەرکەسێک قورئانی خوا و کتێبەکەی ئەبوداوودی پێ بێت، ئیتر پێویستی بە زانیاری کەسی تر نابێت.[٤]

سەرچاوەکان

سایتی وەقفیە