ستیڤ ھارڤی

برۆدرێک ستیڤن ھارڤی[١][٢] (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧) کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی، ئەکتەر، نووسەر، بازرگان، کۆمیدیاکاری پێشوو، خاوەنی بەرنامەکانی بەرنامەی بەیانیانی ستیڤ ھارڤی، فاملی فیود، ناودارەکانی فاملی فیود، پێشبرکێی مس یونیڤێرس، فاملی فیودی ئەفریقا، وە بەرنامەکانی تر کەم بەم زووانە دێن وەک Judge Steve Harvey

ستیڤ ھارڤی
Steve Harvey لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونBroderick Stephen Harvey لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٦٧ ساڵ)
Welch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • West Virginia University
  • Kent State University
  • Glenville High School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەStand-up comedian، بەرھەمھێنەری فیلم، television producer، سیناریۆنووس، نووسەر، گۆرانیبێژ، پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی، radio personality، ئەکتەری دۆبلێر، کۆمیدیان، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMarjorie Bridges لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵWynton Harvey لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Star on Hollywood Walk of Fame لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://www.steveharvey.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرەتا دەستی بە پیشەکەی کرد وەک کۆمیدیاکارێک،[٣] لە دەیەی ١٩٨٠ لە بەرنامەکانی شۆو تایم لە ئەپۆلۆ[٤] و بەرنامەی ستیڤ ھارڤی کاری کۆمیدیای دەکرد لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی WB[٥]، دواتر بەشداری کرد لە فیلمێکی کۆمیدی لە ساڵی ٢٠٠٠ بەناوی (The Original Kings of Comedy)[٦] وە دوایین کۆمیدیای خۆی لە ٢٠١٢ پێشکەش کرد.

ستیڤ ھارڤی خاوەنی ھەردوو بەرنامەکانی فامی فیود و ناودارەکانی فاملی فیودە، وە لەوەتەی ٢٠١٠وە بەرنامەکانی پێشکەش دەکات[٧][٨][٩]، وە ھەروەھا خاوەنی بەرنامەکانی تریشە وەک (Little Big shots, Little Shots Forever Young, و Steve Harve's Funderdome) وە وەک نووسەرێکی خاوەنی چوار کتێبە و چوار کتێبی نووسیوە وەک (وەک خانم ڕەفتار بکە، وەک پیاو بیربکەوە) کتێبێکە دەربارەی پیاوان کە چۆن بیر لە ژنان و ھەبوونی پەیوەندی دەکەنەوە کە لە ئازاری ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە.[١٠]

لە ٢٠١٧ Steve Harvey Globalی دامەزراند[١١] کۆمپانیاییەکی چێژبەخشییە کە کار لەسەر بەرھەمەکانی دەکات، و فاملی فیودی بە ڤێرشنی ئەفریقی دامەزراند،[١٢] وە خۆی و خێزانی مارجری خاوەنی دامەزراوەیەکی قازانج نەویستن بەناوی دامەزراوەی ستیڤ و مارجری کە تیشک دەخاتە سەر پەروەردەی گەنجان و یارمەتی پێداویستییەکانیان دەدات[١٣]، وە براوەی چەندین خەڵاتی ئەکادیمییە لە کار و بەرھەمانەی پێشکەشی کردووە.[١٤]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان