زەکەریاکان

خانەدانی زەکەریاکان (بە ئەرمەنی: Զաքարյաններ–Երկայնաբազուկ؛ بە گورجی: ზაქარიდები–მხარგრძელი)، ھەروەھا زەکەریان، زەکەرییەکان، زەخەریان یان زاکارییەکان[١][٢] (بە ئەرمەنی: Զաքարյաններ، لاتینی: Zak'aryanner) بەپێی گێڕانەوەکان خانەدان و میرنشینێکی ئەرمەنیگورجیکوردی بووە[٣][٤][٥][٦] لە زمانی جۆرجی ناویان Mkhargrdzeli (مخارگدزێلی) بووە.[٧]

مێژوو

ئەم خانەدانە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنی[٨][٩] یان کوردی بووە.[١٠][١١][١٢][١٣][١٤] یەکەم زەکەریایی کە لە ڕووی مێژوویییەوە پێی بزانرێت، خوسرۆڤ (یان خەسرۆڤ) بووە. کاتێک دەیڤدی چوارەمی جۆرجیا شاری لۆری لە سەلجووقەکان ڕزگار کرد، زەکەریاکان بوونە ژێردەستەی خانەدانی ئۆربێل. لە سەردەمی جۆرجی سێیەمی جۆرجیا، سەرگیس زەکەریایی لە ساڵی ١١٦١ وەک داوەری شاری ئانی ئەرمەنستان دەستنیشان کرا، بەڵام زۆری نەخایاند لەلایەن شەدادییەکانەوە کۆنترۆڵ کرایەوە. لە ساڵی ١١٧٧ زەکەریاکان لە کاتی یاخیبوونی شازادە دێمنا و بنەماڵەی ئۆربێل پشتگیریان لە دەسەڵاتی پاشایەتی کرد لە دژی یاخیبووان. ڕاپەڕین سەرکوت کرا و جۆرجی سێیەم گەمارۆی نەیارەکانی دا و پشتگیری لە پلەی زەکەریاکانی بەرز کردەوە.

سەرچاوەکان