ماراتی ( ; [٦] Marāṭhī, मराठी Marathi: [məˈɾaːʈʰiː] زمانێکی ھیندۆ-ئارییە کە زۆیاتر لەلایەن گەلی ماراتی لە ویلایەتی مەھاراشترای ھیندستان قسەی پێدەکەن و زمانی فەرمی مەھاراشترایە، و زمانی فەرمی زیادەیە لە ویلایەتی گۆوا، زمانی ماراتی یەکێکە لە ٢٢ زمانە فەرمییەکەی ھیندستان، زمانەکە ٨٣ ملیۆن قسەکەری ڕەسەنی ھەیەو لە پلەی ١٣ دایە لە لیستی ئەو زمانانەی کە زۆرترین قسەکەری زمانی دایکییان ھەیە لە جیھاندا، زمانی ماراتی سێیەم زۆرترین ژمارەی قسەکەرانی ڕەسەنی ھەیە لە ھیندستان دوای زمانی ھیندی و بەنگالی[٧] زمانەکە ھەندێک لە کۆنترین ئەدەبیاتی ھەموو زمانە مۆدێرنەکانی ھیندستانی ھەیە،[٨] زاراوە سەرەکییەکانی زمانی ماراتی بریتین لە زاراوەی ماراتی ستاندارد و زاراوەی ڤەرھادی [٩]
مێژوو
نووسراوی ساڵی ٩٨١ ی زایینی بە زمانی ماراتی لە دامێنی پەیکەری باھوبەلی لە پەرستگای جاین لە شراڤانابێلاگۆلا یەکەمین نووسراوی ناسراوی ماراتییە کە دۆزراوەتەوە وەرگیراوە لە زمانی پراکریت.زمانە ھیندییەکان لەناویشیاندا زمانی ماراتی، کە سەر بە بنەماڵەی زمانی ھیندۆ-ئاریایین، لە شێوازە سەرەتاییەکانی زمانی پراکریتی وەرگیراون، وە زمانی ماراتییش یەکێکە لەو چەند زمانەی کە زیاتر لە پراکریتی مەھاراشتراییەوە ھاتوەتە بوون، پاش گۆڕانکاری زیاتر بووە ھۆی دروستبوونی ئەپابرامشای جاین و دواتر ماراتی کۆن[١٠] بەڵام ئەمە لەلایەن بلۆچ (١٩٧٠)ەوە تەحەدای دەکرێت، کە دەڵێت ئاپابرامشا دوای ئەوەی پێشتر ماراتی لە زاراوەی ھیندی ناوەڕاست جیابووەتەوە دروست بووە.
نووسراوێکی ماراتی لە ناو کۆمەڵگەی پەرستگای بریھادیسڤارا، تەنجاڤوورماراتی لە دوای سەربەخۆیی ھیندستانەوە
ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی زمانی ماراتی لە کۆشکێکی ڕۆژنامە لە مومبای، ساڵی ٢٠٠٦دوای سەربەخۆیی ھیندستان، زمانی ماراتی لە ئاستی نیشتمانیدا پێگەی زمانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی پێبەخشرا و لە ساڵی ١٩٥٦ ویلایەتی بۆمبای ئەوکات ڕێکخرایەوە، ئەمەش زۆربەی ناوچەکانی زمانی ماراتی و گوجەراتی خستە ژێر یەک ویلایەتەوە، ڕێکخستنەوەی زیاتری ویلایەتی بۆمبای لە ١ی ئایاری ١٩٦٠ بە ڕێککەوت ویلایەتی مەھاراشترای دروستکرد کە تێیدا زمانی ماراتی و گوجەراتی کردە زمانی قسەکردنی فەرمی لە ناوچەکەدا بە پاراستنی نەتەوە و کولتووری ماراتی تا ساڵانی نەوەدەکان پێشکەوتنی گەورەی بەدەستھێناو ساڵانە بۆنەیەکی ئەدەبی بە ناوی ئاخیل بەھاراتیای ماراتی ساھیتیا ساملان (کۆبوونەوەی ئەدەبیاتی ماراتی سەرتاسەری ھیندستان) بەڕێوەدەچوو، جگە لەوەش ساڵانە سەمیلانی ناتیا ماراتی ئەخیل بەھاراتی (کۆنفرانسی شانۆی ماراتی سەرتاسەری ھیندستان)یش بەڕێوەدەچێت کە ھەردوو بۆنەکە لە نێو قسەکەرانی زمانی ماراتیدا زۆر بەناوبانگن.
پۆستەرێک کە بەراوردکردنی زمانی ماراتی لەگەڵ ڕێژەی دانیشتووانی ووڵاتانی ئەڵمانیا و ھۆڵەندا پیشان دەدات.بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ لە ھیندستان ٨٣ ملیۆن کەسی ڕەسەنی زمانی ماراتی لە ھیندستاندا ھەبووە، بەمەش دەبێتە سێیەم زمانی زگماکی لە دوای ھیندی و بەنگالی، ئەوانەی بە زمانی ڕەسەنی ماراتی قسە دەکەن ڕێژەی ٦.٨٦٪ی دانیشتوانی ھیندستان پێکدەھێنن، قسەکەرانی زمانی ماراتی ٧٠.٣٤٪ی دانیشتوانی ویلایەتی مەھاراشترا پێکدێنن، ١٠.٨٩٪ لە گۆوا، ٧.٠١٪ لە دادرا و ناگار ھاڤێلی، ٤.٥٣٪ لە دامان و دیوو، ٣.٣٨٪ لە کارناتاکا، ١.٧% لە مادیا پرادێش وە ١.٥٢٪ لە ویلایەتی گوجەرات پێکھێناوە.[٧]
دۆخی فەرمیبوون
زمانی ماراتی زمانی فەرمی ویلایەتی مەھاراشترا و زمانی فەرمی زیادەیە لە ویلایەتی گۆوا، ھەرچەندە لە گۆوا, زمانی کۆنکانی تاکە زمانی فەرمییە؛ بەڵام دەتوانرێت لە ھەر حاڵەتێکدا زمانی ماراتی بۆ ھەموو مەبەستە فەرمییەکان بەکاربھێنرێت[٥] زمانی ماراتی لەنێو ئەو زمانانەدا ھاتووە کە بەشێکن لە خشتەی ھەشتەمی دەستووری ھیندستان، بەم شێوەیەش پێگەی "زمانی خشتەیی" پێدەبەخشرێت[١٢] حکومەتی ویلایەتی مەھاراشترا داواکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی ڕۆشنبیری کردووە بۆ پێدانی پلەی زمانی کلاسیک بە زمانی ماراتی.[١٣]
پەڕگە:Rajya Marathi sanstha.PNGڕاجیا ماراتی ڤیکاس سانستا [١٤] ڕێکخەری سەرەکی زمانی ماراتییەزاراوەکان
ماراتی ستاندارد لەسەر بنەمای ئەو زاراوانە دامەزراوە کە ئەکادیمییەکان و میدیای چاپکراو بەکاریان دەھێنن.
زانایانی ھیندی ٤٢ زاراوەی زمانی قسەکردنی ماراتی جیا دەکەنەوە، ئەو زاراوانەی کە ھاوسنوورن لەگەڵ ناوچە سەرەکییەکانی دیکەدا چەندین تایبەتمەندی ھاوبەشیان لەگەڵ ئەو زمانانەدا ھەیە، ئەمەش زیاتر جیاوازیان دەکات لە زمانی ماراتی ستانداردی قسەکردن، بەشێکی زۆری گۆڕانکارییەکانی ناو ئەم زاراوانە بە پلەی یەکەم ووشەیی و فۆنۆلۆجییە (بۆ نموونە دانانی شێوەزار و دەربڕین)، ھەرچەندە ژمارەی زاراوەکان زۆرن، بەڵام پلەی لەیەک تێگەیشتن لەناو ئەم زاراوانەدا تاڕادەیەک زۆرە.[١٥]
ڤەرھادی
ڤەرھادی (ڤارھادی) (वऱ्हाडि) یان ڤایداربھی (र्वदभि) لە ناوچەی ڤیداربای ڕۆژئاوای مەھاراشترا قسەی پێدەکرێت، لە زمانی ماراتیدا، نزیکبوونەوەی لایەنی ḷ [ɭ] باو و ئاساییە، لە کاتێکدا ھەندێکجار لە زاراوەی ڤەرھادیدا، ھاوتایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی تامی y (IPA: [j])، ئەمەش وایکردووە ئەم زاراوەیە تەواو جیاواز بێت، ئەم جۆرە گۆڕانکارییە دەنگناسی لە زمانی ماراتی قسەکراودا باوە بەم پێیەش زاراوە قسەکراوەکان لە ناوچەیەکی مەھاراشترا بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت.
زادی بۆلی
زادی بۆلی یان ژادیبۆڵی [١٦] ( झाडिबोलि ) لە زادی پرانتا (ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە دارستان) لە ڕۆژھەڵاتی مەھاراشترا یان ڕۆژھەڵاتی ڤیداربھا یان ڕۆژئاوای-ناوەندی گۆندوانا قسەی پێدەکرێت کە پێکھاتووە لە ناوچەکانی گۆندییام بھاندار، چاندارپوور، گاداچیرۆلی و ھەندێ ناوچەی ناگپوور لە مەھاراشترا.[١٧] [١٨]
زادی بۆلی ساھیتیا مەندەل و زۆرێک لە کەسایەتییە ئەدەبییەکان کار بۆ پاراستنی ئەم زاراوەیەی ماراتی دەکەن.
ماراتی باشووری ھیندستان
ماراتی تانجاڤوور तञ्जावूर् मराठि، نامادێڤا شیمپی ماراتی، ئارێی ماراتی (تەلانگانا)، کاساراگۆد (باکوری کێرالا) و ماراتی بەڤسار ھەندێک لە زاراوەی ماراتین کە زۆرێک لە نەوەکانی مەھاراشتریاکان قسەیان پێدەکەن کە کۆچیان کردووە بۆ باشووری ھیندستان، ئەم زاراوانە فۆڕمی بنەڕەتی سەدەی ١٧ی زمانی ماراتییان پاراستووە و دوای کۆچکردنەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ژێر کاریگەری زمانە دراڤیدییەکان [١٩] بوون، ئەم زاراوانە لە ناوچە جیاوازەکانی تامیل نادو و ئاندرە پرەدێش و کارناتاکا قسەکەریان ھەیە.[٢٠]
ئەوانی تر
- ماراتی تەنجاڤوور، لە تانجڤۆر، تامیل نادو قسەی پێدەکرێت
- جویدۆ-ماراتی, لەلایەن جولەکەکانی بەنی ئیسرائیلەوە قسەی پێدەکرێت
- ماراتی ھیندی ڕۆژھەڵات، لەلایەن گروپی ئیتنۆ-ئاینی مەسیحی ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھیندستانەوە قسەی پێدەکرێت
زمان و زاراوەی دیکەی ماراتی-کۆنکانی کە لە مەھاراشترا قسەیان پێدەکرێت بریتین لە کۆنکانی مەھاراشتری، مالڤانی، سەنگامێشواری، ئاگری، ئەند، ڤارلی، ڤادڤالی و ساماڤێدی.
زمانەوانی
نووسین
بۆ نووسینی زمانی ماراتی، ڕێنووسی مۆدی بەکارھاتووە لە کۆندا.
ھەوڵێک بۆ پاراستنی "ئەلفبێی مۆدی" لە ژێر پلانی مۆری پۆستەی ھیندستان، لێرەدا وشەی 'ماراتی' بە " شێوەی نوسینی مۆدی " چاپ کراوە.دیڤاناگەری
زمانی ماراتی بەزۆری بە شێوەی بالبۆدی [٢١] [٢٢] [٢٣] [٢٤] ڕێنووسی دیڤاناگەری دەنووسرێت، کە ئابوگیداییە و لە ٣٦ پیتی نەبزوێن و ١٦ پیتی سەرەتایی بزوێن پێکھاتووە و لە چەپەوە بۆ ڕاست دەنوسرێت، ئەلفوبێی دیڤاناگەری کە بۆ نووسینی ماراتی بەکارھاتووە کەمێک جیاوازە لە ئەلفوبێی دیڤاناگەری ھیندی و زمانەکانی دیکە چونکە پیتی زیادە لە ئەلفوبێی ماراتیدا ھەیە و ھێمای خاڵبەندی ڕۆژئاوایی بەکاردەھێنرێت.
بزوێنەکان
دیڤاناگەری | अ | आ | इ | ई | उ | ऊ | ऋ | ए | ऐ | ओ | औ | अं | अः | ॲ | ऑ |
---|
وەرگێڕاو(لاتین) | a | ā | i | ī | u | ū | r̥ | e | ai | o | au | aṁ | aḥ | ê | ô |
---|
IPA | [ə] | [a] | [i] | [iː] | [u] | [uː] | [ru] | [e] | [əi] | [o] | [əu] | [əm] | [əɦa] | [æ] | [ɒ] |
---|
بەستنەوەی بزوێنەکان بە क/ka
क | का | कि | की | कु | कू | कृ | के | कै | को | कौ | कं | कः | कॅ | कॉ |
ka | kā | ki | kī | ku | kū | kr̥ | ke | kai | ko | kau | kaṁ | kaḥ | kê | kô |
نەبزوێنەکان
क् | ख् | ग् | घ् | ङ् |
k | kh | g | gh | ṅ |
च् | छ् | ज् | झ् | ञ् |
c | ch | j | jh | ñ |
ट् | ठ् | ड् | ढ् | ण् |
ṭ | ṭh | ḍ | ḍh | ṇ |
त् | थ् | द् | ध् | न् |
t | th | d | dh | n |
प् | फ् | ब् | भ् | म् |
p | ph | b | bh | m |
य् | र् | ल | व् |
y | r | l | v |
श | ष् | स् | ह् | ळ् |
ś | ṣ | s | h | ḷ |
क्ष् | ज्ञ् | |
kṣ | jñ | | | |
لە چەپەوە بۆ ڕاست نووسراوە بە شێوە نووسینی دیڤاناگەری کە بۆ نووسینی زمانی ماراتی بەکارھاتووە کەمێک جیاوازە لە زمانی ھیندی یان زمانەکانی دیکە، بزوێن و نەبزوێنە زیادەکان بەکاردەھێنێت کە لە زمانەکانی تردا نادۆزرێتەوە لەکاتێکدا ئەوانیش بەھەمانشێوە دیڤاناگەری بەکاردەھێنن.
ئەلفوبێی مۆدی
لە سەدەی سیانزەھەمەوە تا ساڵی ١٩٥٠، زمانی ماراتی بە تایبەتی بۆ بەکارھێنانی بازرگانی بە ئەلفوبێی مۆدی دەنووسرا، کە ڕێنووسێکی تێکەڵاوبوو بۆ کەمکردنەوەی بەرزکردنەوەی پێنووس لەسەر کاغەز لە کاتی نووسیندا داڕێژراوە.
کۆی بزوێنەکان بە شێوازی دیڤاناگەری
- त्याचे – تیاچی – "ئەو"
- प्रस्ताव – پراستاڤا – "پێشنیار"
- विद्या – ڤیدییا – "زانین"
- म्यान – میان – "قەفەس"
- त्वरा – تڤارا – "دەسبەجێ/خێرا"
- महत्त्व – ماھاتڤا – "گرنگ"
- फक्त – فاکاتا – "تەنیا"
- बाहुल्या – باھولییا – "بوکەڵە"
- कण्हेरी – کانھەری – "ژاڵە" (ناسراوە وەک گوڵ)
- न्हाणे – نھانێ – "خۆشۆردن"
- म्हणून – مھانونا – "ئەگەری"
- तऱ्हा – تارھا – "ڕەفتاری جیاواز"
- कोल्हा – کۆلھا – "ڕێوی"
- केव्हा – کەڤھا – "کەی"
لە نووسیندا زمانی ماراتی چەند ھێڵکارییەکی ھەیە کە بە دەگمەن لە زمانەکانی جیھاندا دەبینرێن، لەوانە ئەوانەی کە بەناو "ناسال ئاسپیرات" (ṇh (ण्ह)، nh ( न्ह) و mh (م)) و دەربڕینە شلەکان (rh, ṟh، lh ( ल्ह )، و व्ह ڤە) وەک ھەندێ نموونە کە لە سەرەوە ھاتووە.
ھاوبەشکردنی سەرچاوە زمانەوانیەکان لەگەڵ زمانەکانی تر
تابلۆی نیۆنی ماراتی لە بارەگای پۆلیسی مەھاراشترا لە شاری مومبای.ڕۆژی زمانی ماراتی
ڕۆژی زمانی ماراتی (मराठी दिन/मराठी दिवस transl. ماراتی دین/ماراتی دیواسدین/ماراتی دیواس لە ٢٧ی شوباتی ھەموو ساڵێک لە سەرانسەری ویلایەتی مەھاراشترا و گۆوا لە ھیندستان بەڕێوەدەچێت ئەم ڕۆژە لەلایەن وەزارەتی زمانی ماراتی ڕێکدەخرێت لە ڕۆژی لەدایکبوونی شاعیری دیار و ناسراوی ماراتی ڤی ڤی شیروادکار، کە بە شێوەیەکی گشتی بە کوسوماگراج ناسراوە ئاھەنگ دەگێڕدرێت.[٢٥] [٢٦]
پێشبڕکێ و سیمیناری ووتار لە قوتابخانە و پەیمانگاکاندا ڕێکدەخرێت، داوا لە بەرپرسانی حکومەت دەکرێت بۆنە جۆراوجۆرەکان ئەنجام بدەن.[٢٧]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
کتێبنامە
بەستەری دەرەکی
- فەرھەنگەکان