زانکۆی سەڵاحەدین

زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان

زانکۆی سەڵاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە،[١] ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر.

زانکۆی سەڵاحەدین
Salahaddin University
زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر
دامەزراندن١٩٦٨ لە سلێمانی
ساڵی ١٩٨١ گوازرایەوە بۆ ھەولێر
جۆرمیللی، حکومی
سەرۆکی زانکۆکامەران یونس حەمەدئەمین
شوێنھەولێر, پارێزگای ھەولێر, عێراق
کامپناوەندی شار
ماڵپەڕhttps://su.edu.krd/

زانکۆی سەڵحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان.[٢] تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوو، بەڵام لەو ساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێری لێ جیابووەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە.[٣] ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.[٤][٥]

کۆلێژەکان

کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بریتین لە:

بڕوانامەکان

دەرچوونی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین

لە زانکۆیەکە چەندین بڕوانامە بە خوێندکار دەبەخشێندرێت

  • بەکالۆریۆسی زانست (Bachelor of Science)
  • بەکالۆریۆسی ھونەر (Bachelor of Arts)
  • ماستەر لە زانست (Master of Science)
  • ماستەر لە ھونەر (Master of Arts)
  • دوکتۆرا (PhD)
  • دوکتۆرای پزیشکی - Medical degree (MD)

سەرۆک

  • کامەران یونس حەمەدئەمین

دەرچووە ناودیارەکانی زانکۆ

چەندین کەسی ناسراو لە زانکۆی سەلاحەدین خوێندنیان بەکۆتا ھێناوە، لەوانە:

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان