زانا نیمتسۆڤا

ڕۆژنامەنوسی ڕوسی و ئەڵمانی

زانا نیمتسۆڤا (لە دایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٨٤) ژنە ڕۆژنامەنووسی ڕووسی و چالاکوانی کۆمەڵایەتییە. کچی کەسایەتی سیاسیی ڕووسی بۆریس نیمتسۆڤایە.

زانا بۆریسۆنڤا نیمتسۆڤا

Жанна Борисовна Немцова
نیمتسۆڤا، ٢٠١٨
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠٣-٢٦) ٢٦ی ئازاری ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
نیشتەجێیئەڵمانیا
نەتەوەڕووسی
پیشەڕۆژنامەنووس، چالاکوانی کۆمەڵایەتی
ناسراوە بەچالاکوانی کۆمەڵایەتی دژ بە ڕووسیا و پشتگیریکاری باوکی
ھاوسەردیمتری ستیپانۆڤ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٧؛ ٢٠١١)

ژیان

زانا لەدایکبووی شاری نیژنی نۆڤگۆرۆد، لە یەکێتیی سۆڤیەت (ڕووسیای ئەمڕۆ) ئەو لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پەیمانگای مۆسکۆ خوێندوویەتی، ھەر لە مۆسکۆ گەیشتۆتە دووەم ئاستی خوێندنی یاسا.

کار

نیمتسۆڤا لە ڕادیکۆی ئێکۆی مۆسکۆ کاری کردووە. دواتر وەک ڕۆژنامەنووسی ئابووری بۆ تەلەفزیۆنی ڕووسیا کاری کردووە، لەوێ پێشکەشکاری کردووە لەگەڵ چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەرە سیاسیی و بازرگانییەکان کردووە. زانا جگە لە ڕووسی ئەوا زمانەکانی ئینگلیزی و پرتووگالی بەباشی دەزانێت.[١]

لەدوای تیرۆرکردنی باوکی لە شووباتی ٢٠١٥، دەستدەکات بە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەم ڕووداوە. زانا ھەڕەشەی لێدەکرێت، دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٥، بۆ سەلامەتی خۆی ڕووسیا جێدەھڵێت.[٢][٣] لەدوای حوکمدانی پێن پیاو لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی باوکی، زانا وتی «ئەوەی کراوە لێکۆڵینەوەی تەواو نەبووە، بەڵکوو تەنیا بەدواداچوونێکی بچووک بووە».[٤] لە ئابی ٢٠١٥، زانا دەستدەکات بەکاری پەیامنێری لە بەشی ڕووسیای کەناڵ و پەخشکەری ئەڵمانی 'دی دەبلیوو' لە شاری بۆن.[٥]

بۆریس نیمتسۆڤا پلازا

لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، لەگەڵ خزمان و چەند بیرمەندێکی ڕووسی داوکارییان لە کونسڵی شاری واشینگتن دی سی کرد کە ناوی شەقامێکی نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا بگۆڕن، بۆ «بۆریس نیمتسۆڤا پلازا» تا ئەمە ببێتە پەیامێک لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە بۆ حکوومەتی ڕووسیا سەبارەت بەناڕازیبوونیان لەسەر تیرۆرکرانی باوکی زانا.[٦] داواکارییەکە لەلایەن فیل میندلسن سپۆنسەرکرد.[٧] لە ڕۆژی ٥ی ئایاری ٢٠١٧، ناوی شەقامێکی بەردەم باڵیۆزخانەی ڕووسیا بەفەرمی کرا بە بۆریس نیمتسۆڤا پلازا.[٨][٩]

خەڵات

لە ٤ی ئابی ٢٠١٥ لە پۆلەندا، زانا نیمتسۆڤا خەڵاتی یەکدەستی پێبەخشرا لەگەڵ بڕی ١٫١ میلیۆن دۆلار، بۆ کارەکانی لەبواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دیمووکراسی.[١٠] لە ئازاری ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١١]

سەرچاوەکان