دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)

ڕێکخراوێکی تیرۆرستی
(لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامەوە ڕەوانە کراوە)

دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (بە عەرەبی: الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بە کورتە ناوی دولة الاسلام بوو، گرووپێکی ئیسلامی لە عێراق و سووریا بوون کە خۆیان بە وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەزانی و چەندین ناوچە لە باکووری عێراق و سووریایان کۆنترۆڵ کردبوو. ئەم گرووپە لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادی، لە شۆڕشگێڕانی جیاوەبوو لە تۆڕی ئەلقاعیدە، بەڕێوە دەبرا. گرووپەکە لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق، سووریا، سوپای ئازادی سووریا، کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی ھەرێمی کوردستان لە شەڕدا بوون.

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (دولت ئيسلام )
الدولة الاسلامیة فی العراق والشام
بەشدار لە جەنگی عێراق، یاخیبوونی عێراقی و شەڕی ناوخۆیی سووریا
ئاڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ساڵانی چالاکیی٢٠٠٣ - ھەنووکە[١]
ئایدۆلۆژیاسەلەفییەت
سەلەفی-جیھادی
دژە شیعە
دژە مەسیحی
دژە ئێڵ جی بی تی[٢]
سەرکردەکانئەبووبەکر بەغدادی (٢٠١٠–٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) 
ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩–۲۰۲۲) ابونورالدین رستم اف  (۲۰۱۴ - ۲۰۱۶)
شوێنگەسەرەکییەکانمووسڵ - تکریت - فەلووجە (عێراق)
ڕقە (سووریا)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
 عێراق
 سووریا
 تورکیا
 ئەفغانستان[٣]
 لیبیا[٤]
 سۆماڵیا
ڕۆژاوای ئەفریقا[٥]
 پاکستان
 میسر
 یەمەن
ھێزنەزانراو
بەشێکە لەئەلقاعیدە ٢٠٠٤[٦] - ٢٠١٣[٧]
درووست بووە وەک جەماعەت ئەلتەوحید وەلجیھاد
ئەنجومەنی شوورای موجاھیدین
دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق
ھاوپەیمانان بۆکۆ حەرام (٢٠١٥–٢٠١٦)
سوپای خالید کوڕی وەلید
دوژمنان یەکینەکانی پاراستنی گەل

پارتی کرێکارانی کوردستان[٨]
پێشمەرگە
پەڕگە:YBŞ.png یەکینەکانی بەرخوودانی شەنگال
پارتی ئازادیی کوردستان
سوپای سووریا
پەڕگە:Flag of the National Defense Force.svg ھێزی بەرگریی نیشتمانی
عێراق سپای عێراق
ھێزی فرەنەتەوە - عێراق
عێراق ئەنجومەنی نیشتمانیی ڕزگاریی عێراق
عێراق میلیشیا شیعەکان
تورکیا سپای تورکیا (پێکدادانی سەرسنوور)
ئێران ئیران[٩][١٠][١١][١٢]
حیزبوڵڵا[١٣]

بەرەی شۆڕشگێڕانی سووریا[١٤]
سپای موجاھیدین[١٥]
سوپای ئازادی سووریا[١٦]
 لیبیا
 توونس[١٧]
 ئوردن[١٨]
 فەڕەنسا
جەنگەکان/شەڕەکانجەنگی عێراق
یاخیبوونی عێراقی
شەڕی ناوخۆیی سووریا[١٩]

داعش تا ئەو ڕادە توند و تیژە کە لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی تریشدا (وەک بەرەی نوسرە) بە شەڕ ھاتووە و لە (شوباتی ٢٠١٤)دا ئەیمەن ئەلزەواھیری، ڕێبەری ئەلقاعیدە بە فەرمی ڕای گەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ھیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە.[٢٠] داعش لە سووریادا سەرکەوتنی زۆری بە دەست نەھێنا و لەلایەن بەرەی نوسرە تێکشکانی زۆری بینی، بەڵام لە (حوزەیرانی ٢٠١٤)دا توانی شاری مووسڵ، دووھەمین شاری گەورەی عێراق، داگیر بکا.[٢١] لەگەل ئەوەشدا سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ترەمپ باراک ئۆباما و ھیلاری کلینتۆنی بەوە تۆمەت بارکرد بەوەی ئەو دەستی ھەبووە لە دامەزراندنی داعش[٢٢] و ھەروەھا ئەمە تەنھا قسەیەک نییە تەنھا لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کرابێت و گومانێک بێت بەڵکو لە ڤیدیۆیەک کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی داعشن تەنانەت ڕێکخراوی ئەلقاعیدەش بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[٢٣][٢٤][٢٥] لەناوچوونی گرووپەکە لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە ڕاگەێندراوە، بەڵام ھەندێک لە ئەندامەکانی ھێشتا وەک خانەی مردوو لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا ماونەتەوە.

عێراق

ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش (سوور)، ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش (سووری کاڵ) ئەو وڵاتانەی داعش چالاکی تێدا ھەبووە (سپی)،

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە نیوەی دووھەمی ساڵی ٢٠١٣ نزیک بە ١٤٠٠ ماڵی لە عێراقدا خاپوور کرد. لەم ھێرشانەدا ١٩٩٦کەس گیانی لە دەست دا و ٣٠٢١ کەسیش بریندار بوون.[٢٦]لە (کانوونی دووھەمی ٢٠١٤) دوای ئاگردانی خێوەتی ڕەخنەگرانی سوننە لە پارێزگا سوننەکانی عێراق لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتی عێراق، ئەرتەش لە ھەر دوو شاری ڕەمادی و فەلووجە پاشەکشەی کرد، ھێزەکانی «داعش» دەرفەتەیان بە ھەل زانی و نیوەی شاری فەلووجە و بەشێک لە ڕەمادییان کۆنترۆڵ کرد و لەم دوو شارەدا پاسگەی ھات و چۆ و پشکنینیان دامەرزاند. سەرەڕای بەرگری و خۆڕاگری عەشیرەکان[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠] ھێزەکانی داعش بەتەواوی دەستیان بە سەر فەلووجەدا گرت، بەڵام لە شەڕی ڕەمادیدا فەرماندەی داعش دەکوژرێ[٣١] و کۆنترۆڵی ھەر دوو شارەکە لە دەست دەدەن.[٣٢][٣٣]

مێژوو

دەوڵەتێکی ئیسلامییە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دروست بووبێت کە لە عێراق و سووریا چەند ویلایەتێکیان بەدەستەوەیە و چالاکییان ھەیە بەپێی ئەو نەخشەیەی ماوەیەکی زۆرە بڵاویان کردووەتەوە سووریا و پارێزگا سونییەکانی عێراق دەگرێتەوە و نەخشەکە ھەرێمی کوردستان و پارێزگا شیعییەکانی عێراق و ناوچەیەکی سووریا لە باکووری لوبنان و ناوچەیەکی تر لە باکووری ناوچەی جۆلانی سووریا ناگرێتەوە، و لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە بەڵام بناغەی ئەم دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک ڕێکخراوی «ئەلقاعیدە لە بیلاد ڕافیدەین» لەلایەن ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی دامەزرا. گرووپەکە پێک ھات و پشتگیریی دەکرێت لەلایەن گرووپە یاخیبووەکانەوە، لەنێویاندا ڕیکخراوەکانی کە پێش خۆی ھەبوون وەک ئەنجومەنی شورای موجاھیدین، ئەلقاعیدە، جەیش ئەلفاتیحین، جوندئەلسەحابە، کەتیبەکانی ئەنساڕ ئەلتوحید وەلسونە، جەیش ئەلتائیفە ئەلمەسنووڕە، و ھتد… و ھەندێکی تر لە گرووپە چەکدارە سونییەکان. ئامانجی ئەم گرووپە ئەوە بوو کە خەلافەتێکی ئیسلامیی سوننی لەناوچە سوننە نشینەکانی عێراقدا دابمەزرێنێت، کە دواتر ئەم ئامانجە سووریاشی گرتەوە.

لە لووتکەی جەنگی عێراقدا، ئامادەبوونی ھۆی لە پارێزگاکانی پارێزگای ئەلئەنبار، نەینەوا، کەرکووک و زۆرینەی پارێزگای سەڵاحەدین و ھەندێک بەشی پارێزگای بابل و پارێزگای دیالە و پارێزگای بەغدادا ڕاگەیاند. شاری بەعقووبەی بە پایتەختی خۆی ڕاگەیاند. لەشەڕی بەردەوامی ناوخۆیی سووریادا، گرووپەکە ئامادەیییەکی بەرفراوانیی لە پارێزگاکانی پارێزگای ڕەققە، ئیدلیب و حەلەب ھەبوو.

دەوڵەتەکە بەرپرسیار ڕاگەیاندووە لە کوشتنی ھەزاران سەربازی عێراقی و ھەزاران کارمەندی ھەواڵگری حکوومەتی عێراقی و کارمەندان و ھاووڵاتییانی حکوومەتەکانی ھاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق. سەرباری چەندین کشانەوە و بێ ھێزبوونی ڕێکخراوەکە پێش بوونی بە دەوڵەتەکە لەکۆتا قۆناغەکانی جەنگی عێراقدا، و ئێستا ژمارەی ئەندامانی دەگاتە نزیکە ١٤٠٠٠ ئەندام. لەسەرەتای مانگی نیسانی ٢٠١٣ەوە، دەوڵەتەکە ئۆپەراسیۆنەکانی درێژکردووەتەوە بۆ ئەودیو سنوورەکانی عێراق و تا ناو سووریا کە تێیدا دەستوەشاندنێکی سەربازی خێرای ئەنجامداوە کە بووەتە ھۆی دەست بەسەردا گرتنی ناوچە گەورە و سەرەکییەکانی باکووری سووریا، بەجۆرێک کە بە «چاودێریگەی سووریی بۆ مافی مرۆڤ» وەسفیان دەکات وەک «بەھێزترین ڕەوت».[٣٤]

نامەیەک و دواتریش تۆمارێکی دەنگیی لەلایەن ئەیمەن ئەلزەواھیرییەوە، سەرکردەی ئێستای ئەلقاعیدە، لە ٢٠١٣دا کە تێیدا بەشی سووریا لە دەوڵەتی ئیسلامیی ھەڵدەوەشێنێتەوە؛ بەڵام ئەمیر دەوڵەتی ئیسلامی، ئەبووبەکر بەغدادی ڕەتیکردەوە کە پەیوەست بێت بەو فەرمانەوە ئەویش بەھۆکاری ئەوەی لەسەر بنەمایەکی فیقھیی ئیسلامی، پاشان دەوڵەتەکە لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا بەردەوامە. لە ڕاگەیەندراوێکی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ شدا، ئەلقاعیدە ڕای گەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام بەھیچ جۆرێک پەیوەندی پێیانەوە نەماوە و سەر بەوان نەماوە.

ھێرش بۆ سەر بەغداد

چەکدارانی ڕێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» بەنیازن ھێرش بکەنە سەر شاری بەغدادی پایتەخی عێراقو بۆ ئەو مەبەستەش پلانو بەرنامەیان داڕشتووە. ئەو پلانە خۆی لە چەن ھەنگاوێکدا دەبینێتەوە، کە تێیدا کاتژمێری سفریان دیاریکردووە بۆ ھێرشەکە، ھەنگاوی یەکەم ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری چەکدار لە ناو شاری بەغداد کە وەک «شانەی نووستوو» کار دەکەن و لە کاتی ھێرشی چەکداران بۆ سەربەغداد لە ھەنگاوی دووھەمدا دەکەونە کار و کۆنترۆڵی شار دەگرنە دەست.[٣٥]

ناو و گۆڕانکارییەکان لەناودا

سەرەتا تەنھا ناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق) بوو، بەڵام لەڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠١٣دا فراوان کراو ناوەکە گۆڕا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و پاشان لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی[٣٦][٣٧]

ڕووداوەکان

٢٠١٣

  • ٩ی نیسان بەشێوەی فەرمی لەژێرناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خۆیان ڕاگەیاند
  • ٥ی ئاب دەستداگرتن بەسەر فڕۆکەخانەی منغ ی سەربازی[٣٨]
  • ٢٩ی ئەیلوول، تەقاندنەوە لە نزیک تەلاری ئاسایشی ھەولێر[٣٩]

٢٠١٤

  • لە ١٠ی حوزەیران دەستیان گرت بە سەر پارێزگای نەینەوا لە عێراق[٤٠]
  • لە ١٧ی حوزەیران دەست گرتن بەسەر فیرقەی ١٧[٤١]
  • ٢٥ی تەممووز تەقاندنەوەی مەزاری نەبی یونس لە مووسڵ[٤٢]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان