داڵاس لیو


داڵاس لیو ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ڕۆڵی شازادە زوکۆ دەگێڕێت لە زنجیرەی نێتفلیکس بە ناوی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا کە وەشانێکی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە، لەژێر ھەمان ناودا.


لەدایکبوون
داڵاس لیو

(٢٠٠١-٠٨-٢١) ٢١ی ئابی ٢٠٠١ (تەمەن ٢٢ ساڵ)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٩–ئێستا

سەرەتای ژیان

لیو لە دۆڵی سان گابرێل لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گەورە بووە.[١] و بەشداری کردووە لە کۆمەڵەی کاراتی وەرزشی ئەمریکای باکوور.[٢] لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە دەستی بە مەشقی ھونەری جەنگی کردووە و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وازی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان ھێناوە.[٣]

پیشە

لە ١٢ی ئابی ٢٠٢١، نێتفلیکس ئاشکرای کرد کە لیو ڕۆڵی زوکۆی وەرگرتووە لە زنجیرەی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا، کە وەشانی ڕاستەوخۆی زنجیرە ئەنیمەیشنییەکە بوو.[٤]

ژیانی تایبەت

لیو بە ڕەچەڵەک چینی ئەندەنوسییە.[٢] دایکی خەڵکی جاکارتای ئەندەنوسیایە.[٥]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان