داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا

داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا لە ١٥٩٢ تا ١٥٩٨ یان جەنگی ئیمجین کە تیایدا دوو داگیرکاری تیایدا ڕوویدا یەکیان لە ١٥٩٢، و دووەم داگیرکاری لە ١٥٩٧ (جەنگی چۆنگیو) ڕوویدا. پێکدادانەکە لە ١٥٩٨ بە کشانەوەی سووپای ژاپۆن تەواو بوو[١]. لە نیمچەدوورگەی کۆریا.

داگیرکارییەکە لەلایەن تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی دەستی پێکرد بە ئامانجی گرتنی کۆریا و چین، کە لەلایەن جۆسۆن و ئیمپراتۆریەتیی مینگەوە فەرمانڕەوایەتییان دەکرا. ژاپۆن بە خێرایی سەرکەوتوو بوو لە داگیرکردنی بەشێکی نیمچەدوورگەی کۆریا، بەڵام جۆسۆن بەیەکەوە لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی مینگ و نەبوونی خۆراک و پێویستییەکان بۆ سووپای ژاپۆن لە جەنگەکە وایکرد کێشە دروستبێت، وە ھێزە دەریاییەکانی کۆریا[٢][٣][٤][٥] کە لەلایەن (یی سون-سین فەرماندەیی دەکرا) وایکرد ھێزە ژاپۆنییەکان لە پیۆنگیانگ و پارێزگاکانی باکووری وڵات بکشێنەوە بەرەو باشوور کە دەکاتە بوسان و ناوچەکانی دەوروبەری دواتر سوپای ناوخۆیی دروست بوو (میلیشیا - گەریلا - پێکھاتووە لە کەسی خۆبەخۆش) درووست بوو دەستیان بە جەنگ کرد دژی ھێزەکانی ژاپۆن کە لە ١٥٩٢ تا ١٥٩٦ خایاند.

لە ١٥٩٧ ژاپۆن دووبارە بۆ دووەم جار شاڵاوێکی تری بۆ کۆریا برد. کە شاڵاوی دووەمەکە بە زۆری وێنەدانەوەی یەکەم شاڵاوی ژاپۆن بوو، لە جاری دووەم ژاپۆن سەرکەوتوو بوو لە داگیرکردنی چەندین شار و ناوچە، وە لەلایەن ھێزەکانی وڵات زۆری لێکرا پاشەکشە بکات بۆ باشووری ڕۆژھەڵاتی ناوچەکانی کەناری نیمچەدوورگەکە، ھەرچۆنێک بێت، بە ھەردوو ھێزی جۆسۆن و مینگیشەوە[٦][٧][٨] نەتوانرا ژاپۆن بە سەرکەوتوویی لە خاکەکە بکەنە دەرەوە و لە بەشی باشووری وڵات مانەوە، ئەمەش ھەردوو سایدەکەی قفل کرد و جەنگێکی درێژ خایەنی ١٠ مانگەی پێکردن.

بە مردنی تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی لە ١٥٩٨، وایکرد پەرەسەندنی ھێزەکانی ژاپۆن خاو، و سنووردار بێتەوە، و فشاری کۆنترۆل و نەھێشتنی گەیشتنی پشتیوانی، لەلایەن ھێزی دەریایی جۆسۆنەوە، ھێزەکانی ژاپۆن لە کۆریا فەرمانیان پێکرا بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ژاپۆن لەلایەن حکوومەتی نوێی ئەنجوومەنی پێنج پیرەکە. دووبارە پێکەوە کارکردن و ئاشتی لەنێوان پارتەکان لە دواتر ڕوویدا و بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو و بە تەواوی وایکرد بارودۆخ و پەیوەندییەکان ئاسایی ببنەوە.[٩]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان