خووشکانی چەک
خووشکانی چەک( بە فەڕەنسی: Sœurs d'armes ) فیلمێکی درامیی جەنگی فەرەنسییە کە لەسەر بنەمای ڕووداوە مێژووییەکانی پەیوەست بە جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە دروستکراوە و لە نووسین و دەرهێنانی کارۆلین فۆڕێست . فیلمەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نمایشکرا.
چیڕۆک
کینزا و یایل دوو ژنە گەنجی فەرەنسیین کە دەچنە سوریا و دەچنە ناو 'لیوای مار'، کە فەوجێکی نێودەوڵەتیی ژنانە و شانبەشانی هێزە کوردییەکان شەڕی داعش دەکەن. لەوێ چاویان بە زارا دەکەوێت کە ڕزگاربووی ئێزیدییە. ژنە تێکۆشەرەکان لە کولتوورە جیاوازەکاندا لەدایک بوون بەڵام ئەوان بە قووڵی یەکیانگرتووە، برینەکانی ڕابردوویان ساڕێژ دەکەن و هێزی ئێستایان دەدۆزنەوە، بەتایبەتی ئەو ترسەی کە لە نەیارەکانیاندا ئیلهامبەخشن. هەر زوو ئەو سێ ژنە گەنجە بەیەکەوە گرێدراون و دەبنە خوشکی ڕاستەقینە. [١]
کاست
- دیلان گوین وەک زارا
- ئەمیرە کاسار وەک فەرماندە
- کامێلیا جۆردانا وەک کێنزا
- ئیستەر گارێل وەک یایێل
- مایا سانسا وەک دایکی خۆر
- نانا بلۆندێل وەک سنایپە
- پاسکال گریگۆری وەک بریکاری هاوپەیمانیان
- نوش سکاوگن وەک خاتوون کوردە
- مارک ڕایدەر وەک ئەل بریتانی
- کۆرکماز ئەرسلان وەک فەرماندە
- یوسف دوعازۆ وەک ئێل تونسی
بەرهەمهێنان
فیلمی خووشکانی چەک لە نووسین و دەرهێنانی کارۆلین فۆڕێست بوو ، کە بودجەی ٥.٦ ملیۆن یۆرۆ بوو. [٢] پڕۆژەکە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ لە ژێر ناوی ماری سوور ڕاگەیەندرا . [٣]