خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٠-٢٠١١
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٠–٢٠١١ وەرزی ٥٦ بوو لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. یاری کۆتایی لە نێوان یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا و یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد، لە یاریگای وێمبلی، لەندەن لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١١ بەڕێوەچوو، بۆ دیاریکردنی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١. بارسێلۆنا بە ئەنجامی ١–٣ یارییەکەی بردەوە.[١][٢][٣]بارسێلۆنا بە گۆڵەکانی پێدرۆ و لیۆنێل مێسی و داڤید ڤیا بە ئەنجامی ٣–١ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و چوارەم نازناوی چامپیۆنزلیگی مسۆگەرکرد.[٤] وەین ڕۆنی گۆڵەکەی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمارکرد.[٥] ئینتەر میلان پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لەلایەن شاڵکە ٠٤ دۆڕا. وەک براوە، بارسێلۆنا جێگەی خۆی لە جامی سووپەری ٢٠١١ و جامی جیھانیی یانەکانی ٢٠١١ بەدەستھێنا.[٦]
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٠-٢٠١١ | |
---|---|
![]() | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی چاپ | 56 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٨ی ئایاری ٢٠١١ |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
براوە | یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا |
Statistical leader | لیۆنێل مێسی، لیۆنێل مێسی |
یاریی کۆتاییی | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١١ |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2011/ |
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- ٢٠١٠-٢٠١١ ھەموو یارییەکان – وەرز لە ماڵپەڕی یوفا
- ٢٠١٠–١١ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا, UEFA.com
- ھەموو گۆڵکارانی ٢٠١٠–٢٠١١ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (بەبێ قۆناغی پاڵاوتن) بەپێی پرۆتۆکۆڵەکان UEFA + ھەموو گۆڵکارانی قۆناغی پاڵاوتن
- ٢٠١٠/١١ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا[بەستەری مردوو]