خاکی بەڵێندراو
سەرزەویی بەڵێن دراو (بە ئینگلیزی:Promised Land) و (بە عیبری: הארץ המובטחת) کە وەکوو کەنعان یان سەرزەویی پیرۆزیش ناوی ھاتووە. ناوچەیەکی مێژوویییە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای مەدیتەرانە. ئەو سەرزەوییە بەپێی باوەڕی یەھوودیەکان و ئەوتۆی لە کتێبە پیرۆزەکانیاندا دیارە، ڕۆڵێکی بەرچاو و چارەنووسی لە ژیان و باوەڕی بەنی ئیسرائیل ھەبووە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5f/Promised_land_map.jpg/220px-Promised_land_map.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cd/Map_Land_of_Israel.jpg/300px-Map_Land_of_Israel.jpg)
ئیبراھیم بە نیازی گەیشتن بەو سەرزەوییە کە خودا بە بەڵێنی خۆی دایناوە، شوێنی لەدایکبوونی خۆی بەجێ دێڵێ. سەرزەوی ئیسرائیل بەھەشتێکە بۆ ئەوانەی لە بەندایەتی میسرییەکان ڕزگاریان بووە و بە نیازی ئەو کۆچیان کردوە و ئومێدێک بۆ دوورخراوەکان لە بابێل.[١]
وشەی "سەرزەویی پیرۆز" یان "سەرزەویی بەڵێن دراو" جگە لە پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ، لە قورئانیش[٢] زۆرجار بەکارھاتووە. مەسیحیەکان ئەو شوێنەیان پێ پیرۆزە و دەڵێن لەبەر ئەوەیە کە عیسا لەوێ ژیاوە.
وتارە پەیوەندیدارەکان
پەراوێزەکان
سەرچاوە
- ویکی فارسی سرزمین موعود