حەمدی پاچەچی

سیاسەتمەداری عێراقی

حەمدی پاچەچی (بە عەرەبی: حمدي الباجه جي) (ماوەی ژیان: ١٨٨٦ تاکوو ٢٨ی ئازاری ١٩٤٨). کەسایەتی سیاسیی عێراقییە، لەنێو خێزانێکی ناسراوی بەغدا لەدایکبووە. لەماوەی ١٩٤٤ تاکوو ١٩٤٦ سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

حەمدی پاچەچی
١٤ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٤ی حوزەیرانی ١٩٤٤ – ٢٣ی شوباتی ١٩٤٦
پادشافەیسەڵی دووەم
'شازادە عەبدوڵڵا (جێنشین)
پێشینەنووری سەعید
پاشینەتۆفیق سوەیدی
وەزیری دەرەوەی عیراق
لە پۆستدا بووە
کانوونی دووەمی ١٩٤٨ – ئازاری ١٩٤٨
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون١٨٨٦
بەغداد، دەوڵەتی عوسمانی
مردن١٩٤٨
خزمەکانموزاحیم پاچەچی
عەدنان پاچەچی
نەدیم پاچەچی
ئایینئیسلام، سوننە

حەمدی بەشی یاسای خوێندووە لە ئەستەمبول. دواتر کە گەڕاوەتەوە بەغداد، پەیوەندی بەبزووتنەوە ناسیۆنالیستییە عەرەبییەکان کردووە. لەساڵانی ١٩١٣ بۆ ١٩١٦ وانەی یاسای لە بەغدا گوتووەتەوە. لەبزووتنەوە ناسیۆنالیستییەکانی ئەوان دژی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی عوسمانییان بوون و لەبەر ئەوەی ئەمەش دژی خواستی سیاسەتەکانی ئینگلیزبوو ھەربۆیە ماوەیەک لەشوێنێک لە کەنداوی فارس زیندای کرا. لەساڵی ١٩٢٥ بووەتە وەزیری وەقف لە کابینەکەی عەبدولموحسین سەعدوون، دواتر بۆماوەیەک وازی لەسیاسەت ھێناوە و خەریکی کاری بازرگانی بووە. لەساڵی ١٩٣٥، بووەتە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەڵام ڕۆڵ و کاریگەری کەم بووە. لەساڵی ١٩٤١ بووەتە وەزیری کارووباری کۆمەڵایەتی. لەساڵی ١٩٤٣ ھەڵبژێردرا بەسەرۆکی دەستەی ژووری بازرگانی عێراق. لەساڵی ١٩٤٨ لەکاتی شەڕی عەرەب و ئیسرائیل، کرا بە وەزیری دەرەوەی عێراق لە کابینەکەی سەیید محەممەد سەدر. لەکاتی شەڕەکەدا، حەمدی ئەوەی وتی کە ئەم شەڕە بەھۆی ھەڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا ھاری ترومان بووە.

سەرچاوەکان

  • وتاری Hamdi al-Pachachi لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩.