جەیکەب ترێمبڵەی

ئەکتەری کەنەدی


جەیکەب ترێمبڵەی (/ˈtrɒmbl/; فەڕەنسی: [tʁɑ̃blɛ]؛ لەدایکبووی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦) ئەکتەرێکی کەنەدییە. بەھۆی ڕۆڵی جاک نیوسەم لە فیلمی ژوور (Room) (٢٠١٥) بەناوبانگ بوو، کە بەھۆیەوە خەڵاتی فیلمی ھەڵبژێردراوی ڕەخنەگران بۆ باشترین نواندنی لاو و خەڵاتی سکرینی کەنەدی بۆ باشترین ئەکتەر، و پاڵێورا بۆ خەڵاتی گیڵدی ئەکتەرانی شاشە بۆ نواندنی ئەکتەری نێر لە ڕۆڵی لاوەکیدا. لە ٢٠١٧دا، ڕۆڵی سەرەکیی ئۆگەست پوڵمەنی گێڕا، کە منداڵێکە کە دۆخی تریچەر کۆڵنسی ھەیە، لە فیلمی درامیی سەمەرە، و لە ٢٠١٩دا، بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت لە فیلمی کۆمێدیی کوڕە باشەکان.

جەیکەب ترێمبڵەی

Jacob Tremblay
جەیکەب لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆی ٢٠١٥
لەدایکبوون (٢٠٠٦-١٠-٠٥) ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ (تەمەن ١٧ ساڵ)
ڤانکوڤەر،  کەنەدا
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٣–ئێستا
باوان(ەکان)
  • جەیسن ترێمبڵەی
  • کریستینا کاندیا ترێمبڵەی
خزمەکانئێما ترێمبڵەی (خوشک)

ژیان

ژیانی سەرەتایی

جەیکەب لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لە ڤانکوڤەر، بریتش کۆڵومبیا، کەنەدا لەدایکبووە.[١][٢] لە نزیک شاری لانگلی، بریتش کۆڵومبیا گەورەبووە.[٣]باوکی، جەیسن ترێمبڵەی، پۆلیسی لێکۆڵەرە، و دایکیشی، کریستینیا کاندیا ترێمبڵەی، ژنی ماڵەوەیە. خوشکە گەورەکەی جەیکەب، ئێما، خوشکە بچوکەکەی، ئێریکا، بە ھەمان شێوە ئەکتەرن.[٤]

ژیانی تایبەتی

جەیکەب ھەوادارێکی سەرسەختی زنجیرە فیلمی جەنگی ئەستێرەکانە و سەگەکەشی بەھۆی کاراکتەری ڕێییەوە ناوناوە.[٥] سەرسامبوونەکەی بە دەرکەوتنی کاراکتەرانی C-3P0، R2-D2، و BB-8 لە ٨٨ەمین خەڵاتی ئۆسکار بە ھایڵایتی ئەو ئێوارەیە دانرا.[٦][٧][٨]

پیشە

جەیکەب بە ڕۆڵگێڕانی ناو تەلەڤیزیۆن دەستی بە کاری نواندن کردووە. یەکەم نواندنی لە فیلمدا، فیلمی The Smurfs 2 بووە،[٩] کە ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە.[١٠]

جەیکەب ڕۆڵی جاک نیوسەمی بەرجەستەکرد لە فیلمی درامیی Room، لەگەڵ خانمەکتەر بری لارسۆن، کە پێشوازییەکی باشی لێکرا.[١١] فیلمەکە، کە لەلایەن لێنی ئەبراھامسنەوە دەرھێنراوە، لە ڕێکەوتی ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ پریمیەرکرا لە فێستیڤاڵی فیلمی تێلوراید، و لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە سینەماکان بڵاوکرایەوە.[١٢] بۆ نواندنەکەی لە فیلمەکەدا، پاڵێورا بۆ خەڵاتی گیڵدی ئەکتەرانی سکرین بۆ نواندنی ئەکتەری نێر لە ڕۆڵی لاوەکیدا، کە گەنجترین ئەکتەر بوو تا بپاڵێورێت لەو لقەدا و دووەم گەنجترین ئەکتەر لە ھەموو لقەکاندا.[ژێدەر پێویستە]

لە ٢٠١٦دا، جەیکەب ڕۆڵی دووەمی گێڕا لە فیلمی کۆمێدیی Donald Trump's The Art of the Deal: The Movie؛ و بە ڕۆڵێکی میوان دەرکەوت بە تەمەنی گەنجیی کاراکتەری سەرەکیی، فیڵ میلەر، لە زنجیرەی کۆمێدیی فۆکس بەناوی The Last Man on Earth.[١٣] ھەر ھەمان ساڵ، ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا لە فیلمی ترسناکی Before I Wake، لەگەڵ ئەکتەران کەیت بۆسوۆرث و تۆماس جەین،[١٤] و ڕۆڵێکی دووەمیی گێڕا لە فیلمی سایکۆلۆژیی Shut In، شان بە شانی ناومی واتس، و ئۆلیڤەر پلات،[١٥] کە لەلایەن فارێن بڵاکبێرنەوە دەرھێنرابوو.[١٦] ناوبراو ھەروەھا ڕۆڵی وێس فیرثی گێڕا لە فیلمی سەرکێشی کۆمێدی-درامی Burn Your Maps، کە ڕۆڵی سەرەکیی دەگێڕا لەگەڵ ڤێرا فارمیگا و مارتۆن چۆکاس.[١٧]

لە ٢٠١٧دا، جەیکەب ڕۆڵە پیتەر کارپێنتەری گێڕا لە فیلمی درامیی The Book of Henryی دەرھێنەر کۆڵن تێڤرۆو، شان بە شانی ناومی واتس و مادی زیگلەر.[١٨] ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکیی ئۆگەست پوڵمەنی گێڕا، کە منداڵێکە کە دۆخی تریچەر کۆڵنسی ھەیە، لە فیلمی Wonder، کە لە ڕۆمانی سەمەرەی ئاڕ. جەی. پالاسیۆوە وەرگیراوە. ئەم فیلمەی بە سەرکەوتووترین فیلنی دادەنرێت، کە $٢٨٥ ملیۆنی کۆکردەوە بەرامبەر $٢٠ میلیۆن بودجە.[١٩][٢٠] لە ٢٠١٩، جەیکەب لە یەکەم فیلمی کۆمێدیدا بە ڕۆڵی سەرەکیی ماکس دەرکەوت لە فیلمی کوڕە باشەکان، لەگەڵ ئەکتەرە سەرەکییەکانی برەیدی نوون و کیث ل. ویڵیامز. فیلمی کوڕە باشەکان $٢١ ملیۆنی کۆکردەوە لە کۆتایی ھەفتەی پەخشکردنیدا، کە یەکەم فیلمی کۆمێدیی R-rated بوو دوای The Boss، کە لە نیسانی ٢٠١٦ بڵاوبووەوە، تا بە یەکەم لە بۆکس ئۆفیسدا دەربچێت.

جەیکەب ئەکتەرە ھاوڕێکانی ھێنایە گریان لە ڕۆڵە بچوکەکەیدا لە فیلمی Doctor Sleep (٢٠١٩)، کە بەشی دووەمی The Shiningە.[٢١] جەیکەب لە فیلمەکەدا ڕۆڵی کوڕێک دەگێڕێت کە دەڕفێندرێت و تا مەرگ ئەشکەنجە دەدرێت کە دەرھێنەرەکە، مایک فلاناگان، سەرەتا ترسا کە زۆر غەمناک بێت کە لەوانەیە لە کۆتاییدا ئەو دیمەنە ببڕدرێت.[٢٢] دەربارەی نواندنەکە، فلاناگان وتی «یەکێکە لە باشترین ئەکتەرەکان کە تا ئێستا کارم لەگەڵ کردبێت.»[٢٣]

لە تەممووزی ٢٠١٩، ڕاگەیەندرا کە جەیکەب دەنگی فلاوندەر بەرجەستە دەکات لە ڵایڤ ئەکشنی پەری دەریای دیزنی، لەلایەن ڕۆب مارشاڵەوە دەردەھێنرێت.[٢٤] جەیکەب دەنگی ڕۆبن بەرجەستە دەکات لە زنجیرەی ئەنیمەیشنی Harley Quinnی دیسیدا.[٢٥]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان