جۆن فاڤرە

جۆن فاڤرە (لەدایکبوویی ١٩ی تشرینی یەکەمیی ١٩٦٦)[١] بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکی و ئەکتەرە. وەکوو ئەکتەرێک لە چەندین فیلم دەرکەوتووە ئەوانیش ڕودی Rudy لە ١٩٩٣، پی سی یو لە ١٩٩٤، سوینگێرس لە ١٩٩٧ و شتی زۆر خراپ ١٩٩٨، کاریگەری قووڵ لە ١٩٩٨، و شوێنگرەوەکان لە ٢٠٠٠، دێردێڤڵ لە ٢٠٠٣، The Break-Up لە ٢٠٠٦، چوار کریستمس لە ٢٠٠٨، کشانەوەی کەپڵەکان لە ٢٠٠٩، خۆشمدەوێی پیاو لە ٢٠٠٩، خەڵک حەزی پێمانە لە ٢٠١٢، گورگی شەقامی دیوار ٢٠١٣، شێف لە ٢٠١٤ و چەندین فیلمی تر کە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵەوە دەرھێنراوە.

جۆن فاڤرە

فاڤرە لە ٢٠١٦
لەدایکبوون (١٩٦٦-١٠-١٩) ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
نیویۆرک، ئەمریکا.
خوێندنگەکۆلێژی کوینز
پیشە
  • دەرھێنەر
  • ئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٨- تا ئێستا

و وەکوو دەرھێنەری فیلم بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ جیھانی سینەماییی مارڤڵ گەشەی کردووە و کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنانی بۆ چەندین فیلم کردووە و وەکوو کەسایەتییەکانی جیھانی سینەماییی مارڤڵ دەردەەکەوت لە فیلمەکانی ئایرۆن مان لە ٢٠٠٨، و ئایرۆن مان ٢ لە ٢٠١٠، و بەرمھەمھێنەەری جێبەجێکار بۆ یان دەرکەوتووە وەک کارەکتەرەکەی دەرکەوتووە لە فیلمەکانی تۆڵەستێنەکان ٢٠١٢، ئایرۆن مان سێ لە ٢٠١٣، تۆڵەستێنەکان: سەدەی ئاڵترۆن لە ٢٠١٥، و پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان لە ٢٠١٧، تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا لە ٢٠١٨، و تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە لە ٢٠١٩، پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتمان بۆ ساڵی ٢٠١٩، لەگەڵ پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان بۆ ٢٠٢١.

ھەروەھا بەشداربووە وەک دەرھێنەر بۆ فیلمەکانی ئێڵف لە ٢٠٠٣، و زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی لە ٢٠٠٥، کاوبۆیز و بوونەوەرە نامۆکان لە ٢٠١١، شێف لە ٢٠١٤، و کتێبی جەنگەڵ لە ٢٠١٦، و پاشا شێرەکە لە ٢٠١٩، فاڤرە دروستکەری جەنگی ئەستێرەکان (٢٠١٩-ئێستا) و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و دەرھێنەری زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانە ھەروەھا وەک نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بەشدارە لە زنجیرەکانی کتێبی بۆبا فێت. ھەروەھا فیلم لەژێر ناوی کۆمپانیای خۆی دروست دەکات بەناوی "Fairview Entertainment - فەیرڤیو ئینتەرتەینمێنت. ھەروەھا پێشکەکاری زنجیرە تەلەڤیزیۆنی چێشتلێنان دەکات بەناوی The Chef Show - بەرنامەی شێف.

پیشە

کاری سەرەتایی ١٩٩٢–٢٠٠٠

کاتێک لە شیکاگۆیە، بەیەکەوە لەگەڵ شۆن ئاستن بەشداری لە یەکەم فیلمی کرد لەژێر کارەکتەری دی-بۆب بەناوی ڕودی (١٩٩٣) کە فیلمێکی سەرکەوتووی ئەوسا بوو.[٢] فاڤری چاوی بە ڤینس ڤاون دەکەوێت و ڕۆڵێکی بچووک لە فیلمەکەی دەبینێت، ساڵی داھاتوو، لە فیلمی پی سی یو لەگەڵ ئەکتەر جێریمی پیڤێن دەردەکەوێت تێیدا؛ و ئەلقەیەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ساینفێلد بۆ سساڵی ١٩٩٤، بە ناونیشانی «ئاگر» وەکوو ئێرێکی گاڵتەجار جۆن ڕۆلی تێدا دەگێڕێت.[٣]

دواتر دەچێت بۆ لۆس ئانجلەس کە لەوێدا سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا لە ١٩٩٦ وەکوو ئەکتر و سیناریۆنووسێک لە فیلمی سوینگێرس، کە ھروەھا ڕۆلی ڤاونیش وەکوو کارەکتەر ترێینت وۆلکەر.[٤]لە ١٩٩٧ لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ھاوڕێکان دەردەکەوێت، و ڕۆلی پیت بێکەر دەگێڕێت. ھاوڕێ کوڕە ملیۆنێرەکەی مۆنکا گێلەر کە بۆ چەندین ئەلقە لە یوو ئێف سی پێشبڕکێ دەکات.[٥] فاڤرە لە چەندین زنجیرەی سکێتچ کۆمیدی بەدیار دەکەوێت وەکوو لە Tracey Takes On... لە ھەردوو ساڵانی ١٩٩٧ و ١٩٩٦.[٦]

دواتر ڕۆلی گەس پارتێنزا دەەگێڕێت لە فیلمی کاریگەری قووڵ Deep Impact - کاریگەری قووڵ، و لەھەمان ساڵدا چووە پاڵ جێرەمای پیڤێن لە فیلمی شتی زۆر خراپ بۆ ساڵی ١٩٩٨.[٧] لە ١٩٩٩ لە فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی بەناوی Rocky Marciano - ڕۆکی مارسیانۆ ڕۆل دەگێڕێت کە لەسەر پاڵەوانەکەی خۆی بەھەمان ناو دروستکراوە.[٨] دواتر لە فیلمێکی درامی بەناوی Love & Sex دەردەکەوێت بۆ ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ ئەکتەران فامکێ جانسن.[٩] فاڤرە لە فیلمێک بەناوی The Replacements شوێنگرەوەکان ڕۆل دەگێڕی بۆ ساڵی ٢٠٠٠ و لەھەمان ساڵدا لە فیلمێکی درامی تاوانکاری بەناوی سۆپرانۆس لە ئەلقەی دی-گێڕل D-girl بەشداری دەکات کە تێیدا ڕۆلی خۆی دەگێڕێت، کە تێیدا وەک دەرھێنەری ھۆڵیود نمایش دەکات.[١٠][١١]

٢٠٠١–٢٠١٥ ئەکتەر و دەرھێنەر

لە ٢٠٠١ ھەنگاوێکی بەرچاوی ھاوێشت لە کارەکەی، ئەویش دەستپێکردنی سەرەتای کاری دەرھێنان. ئەو فیلمەشی لەو کاتە دەری ھێنا ناوی Made بوو.[١٢] فیلمەکە جارێکی تر لەگەڵ ڤینس ڤاونی فیلمی سوینجێرس کۆی دەکاتەوە بۆ فیلمی مەید - دروستکراو. ھەروەھا لە فیلمێکی تر ڕۆل دەگێڕێت بەناوی ئێوارەخوان بۆ پێنج کەس کە لە ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ پەخشکرا. ھەروەھا وەک دەرھێنەری-میوان[تێبینی ١] بەشدار دەبێت لە درامای کۆمیدی Undeclared- ڕانەگەیانراو لە ٢٠٠١. و لە فیلمی دێردێڤڵ لە ھەنێک لە دیمەنەکانی بەدیار دەکەوێت.[١٣][١٤] ھەروەھا لە فیلمێکی تریش The Big Empty - ھیچێکی گەورە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ بەشدار دەبێت کە لەلایەن ستیڤ ئاندرسن دەرھێنانی بۆ کراوە. کارەکتەرەکەی جۆن پێرسن دەبێت، کە ئەرکێکی سەیری پێدەدرێت لە فیلمەکە، لە ئەرکەکەی پێویستە جانتایەکی شین لە بیابان بدات بە پیاوێک بەناوی کاوبۆی.[١٥] فاڤرە وەک سیناریۆنووس تۆمار دەکرێت بۆ فیلمی ٢٠٠٢ی بەناوی «The First $20 Million Is Always the Hardest - یەکەم بیست ملیۆن ھەمیشە زەحمەترینە».

لە پاییزی ٢٠٠٣، یەکەم سەرکەوتنی خۆی وەک دەرھێنەر تۆمار دەکات لە فیلمی کۆمیدی ئێڵف - Elf کە لەلایەن ئەکتەران ویل فیرێل، جەیمس کان، پیتەر دینکلاگ، لەنێوان ئەوانی تر ڕۆلی بۆ گێڕدراوە. ھەروەھا لە ٢٠٠٣ ڕۆڵێکی بچووکیی ھەبوو لە فیلمی Something's Gotta Give (کە لەلایەن ئەکتەران دایان کیتن و جاک نیکڵسن ڕۆڵگێڕانی بۆ کراوە.[١٦] لە ٢٠٠٥ فیلمێکی بەناوی زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی دەرھێناوە کە لە کتێبی مناڵان Zathura وەرگیراوە؛ و پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگران.[١٧][١٨] فاڤرە بەردوام دەبێت لە دەرکەوتنی لە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان. دووبارە لە فیلمی ڕۆمانتیک کۆمیدی وایەڵد وێست کۆمیدی شۆو لەگەڵ ھاوڕێکەی ڤاون یەک دەگرێتەوە.[١٩]

لە ٢٠٠٥ وەکوو دادوەری میوان و نوێنەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سۆنی لە ھەفتەی پێنجەمی بەرنامەی بازرگانی تەلەڤیزیۆنی بەناوی "The Apprentice" دەردەکەوێت.[٢٠]

لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦ واژووی بۆ دەرھێنانی فیلمی ئایرۆن مان کرد کە ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕوان دەکرا.[٢١] فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٨ بڵاوکرایەو و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا[٢٢][٢٣] و ڕۆلی فاڤرەی وەک دەرھێنەر بەھێزتر و جێگیرتر کرد.[٢٤] لە ٢٠٢٢ فیلمەکە ھەڵدەبژێردرێ بۆ پاراستن لە تۆماری نیشتمانی فیلمی ئەمریکا لەلایەن کتێبخانەی کۆنگرە لەبەر ئەوەی فیلمەکە لە ڕووی کولتووری، مێژوویی، یان جوانکارییەوە بە گرنگ سەیرکرا. یەکێک بوو لەو سێ فیلمە سوپەر قارەمانەی وەک کە شانازی و فەخر وەرگرن فیلمی دەرھێنەر کریستۆفەر نۆلان بەناوی سوارچاکی تاریکی، و فیلمی ڕیچارد دۆنەر بەناوی باتمان.

ئایرۆن مان یەکەم فیلم بوو کە مارڤێڵ لەژێر ھاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ پارامۆنت بەرھەمی ھێنا؛ و فاڤرەش وەک دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بەشداربوو تێیدا

لە ٢٠٠٨، ڕۆلی دێنڤەر دەگێڕێ لە فیلمی چوار کریستمس، کە ڕۆلی کارەکتەری برا گەەورەی ڤاون دەگێڕێ. و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی کشانەوەی خۆشەویستەکان (کەپڵەکان) ڕۆل دەگێڕێ کە ھەروەھا بەشداریش دەبێت لە نووسینەوەی سکرێپت یان سیناریۆکەی.[٢٥]

دواتر ڕۆلی دەنگی دەگێڕێ بۆ کارکتەری پڕی ڤیزلا، سەرۆکی گرووپێکە بەناوی مەندەلۆریان دێس واتچ لە زنجیرەی ئەنیمەیشن کراوی ستار وارس جەنگی کۆپیکراوەکان.[٢٦]

لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، واژووی دەرھێنانی فیلمێکیی ئەکشن دەکات بەناوی کاوبۆیز ئاند ئێڵییەنز " Cowboys & Aliens" کە لەسەر ڕۆمانێک بەھەمان ناو لەلایەن سکۆت میتچێل ڕۆزنبێرگەوە نووسراوە.[٢٧]فیلمەکە لە ٢٠١١ دەردەچێت و بۆکس ئۆفیسەکەی ١٧٤٫٨ ملیۆن دۆلار دەبێت و پێداچوونەوەی جۆراوجۆر وەردەگرێت لەلایەن ڕەخنەگران.

لە ٢٠١٢ فاڤرە یەکەم ئەلقە بۆ زنجیرە تەلەڤیزیۆنی شۆڕش - Revolutionی ئێن بی سی دەردەھێنێت و ئەمەش دەیکات بە یەکێک لە جێبەجێکارە بەرھەمھێنەرەکانی بەرنامەکە.[٢٨]

لە ٢٠١٣ ئەلقەیەک دەردەھێنێت بۆ زنجیرەیەکی تری ئێن بی سی بەناوی نووسینگە.[٢٩]

لە ٢٠١٣، یەکەم زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لەسەر ڕۆمانێک بەناوی دەربارەی کوڕێک - About a boy دەرھێنا، کە لە سان فرانسیسکۆ دەرھێنانی بۆکرا.[٣٠]

لە ساڵی ٢٠١٤ فاڤرە فیلمی شێفی نووسی و ھاوبەشی بەرھەمھێنان، و دەرھێنانی و ڕۆڵی سەرەکی بوو، فاڤرە ڕۆڵی شێفێکی گێڕا کە دوای شەڕ و مناقەشەیەک لەگەڵ ڕەخنەگرێکی خۆراک، واز لە کارەکەی دەھێنێت لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگی لۆس ئانجلەس بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕە گەنجەکەیدا بارھەڵگرێکی خۆراک بەڕێوەببات.

٢٠١٦ و ئێستا

لە ٢٠١٦، فیلمێکی ڵایڤ ئەکشن دەردەھێنێت و بەرھەمھینانی بۆ دەکات بەناوی The Jungle Book, بۆ کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز، کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو دەکرێتەوە و سەرکەوتوو دەبێت.[٣١]

لە ھەمان ساڵ فیلمێکی جۆری سی جی ئای بۆ کۆمپانیای واڵت دیزنی بەرھەم دەھێنێت بەناوی پاشا شێرەکە،[٣٢][٣٣] ئەکتەر دۆناڵد گلۆڤەر ڕۆلی سیمبا دەگێڕێت،[٣٤] فیلمەکە لە تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە، و لە ٢٩ی نەمموز فیلمەکە زۆرترین سەرمایەی کۆکردەوە لەنێوان فیلمەکانی فاڤرە و سەرکەوت بەسەر ڕۆمانی The Jungle Book و ڕەسەنەکەی.[٣٥][٣٦] بەیەکەوە لەگەڵ پڕۆژەکانی تریشی، فاڤرە کاری لەسەر ٢٤ ئەلقەی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی The Orville دەکرد لە ٢٠١٧ تا ٢٠١٩.[٣٧]

دووبارە لە فیلمی ٢٠١٧ بەناوی پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان ڕۆل وەک ھەپی ھۆگن دەگێڕێت، و ھەروەھا دەبێتە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری فیلمی تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا ھەروەھا ئەلقەیەکی بۆ فیلمی شێڵدنی یۆنگ - Young Sheldonی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس دەرھێنا.[٣٨]

لە ٨ی ئازاری ٢٠١٨، کۆمپانیای لوکاسفیلم ڕای گەیاند کەوا فاڤرە دەبێت بە بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نووسەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ڵایڤ ئەکشن جەنگی ئەستێرەکان بەناوناونیشانی The Mandalorian بۆ کۆمپانیای دێزنی پڵەس.[٣٩][٤٠] و فاڤرە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نووسەر بۆ زنجییرەکان کاردەکات؛ و کۆمپانیاکەشی بەناوی Golem Creations ڕۆڵی ھەبوو لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکان. ھەروەھا جۆن فاڤرە بەشداری لە کاری دەنگی کرد بۆ کارەکتەر پاڤ ڤیزلا.[٤١]

لە ھەمان ساڵدا فاڤرە بەشداری دەکات لە سۆڵۆ: چیرۆکی جەنگی ئەستێرەکان و دەنگ بۆ کارەکتەری ڕیۆ دورانت دابین دەکات.[٤٢][٤٣]

لە ٢٠١٩ دووبارە بەشداری لە تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە لە ڕۆلگێڕان بۆ ھەمان کارەکتەر بەناوی ھەپی ھۆگن و فیلمەکە لەلایەن براکانی ڕوسۆ[٤٤] دەرھێنانی بۆ کرا و فاڤرەش وەکوو بەرھەمھێنەری جێبەجێکار.[٤٥] تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاو دەبێتەوە، و لە ٢٠١٩ فاڤرە ھەروەھا لە فیلمێکی تر بەناوی پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتمان دەردەکەوێت.[٤٦]

لە ئایاری ھەمان ساڵ فاڤرە دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامە و بەرھەھێنەری جێبەجێکار بۆ بەرنامەیەکی نێتفلیکس بەناوی "بەرنامەی شێف The Chef Show" و لە حوزەیرانی ٢٠١٩ پەخشدەکرێت.[٤٧]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، فاڤرە دووبارە ڕۆلی کارەکتەر ھەپی ھۆگن دەگێڕێ لە پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان.

لە ئایاری ٢٠٢٢، فاڤرە زنجیرەیەکی دۆکیومێنتاری بەرھەمھێنا بەناوی ھەسارەی پێش مێژوو بەیەکەوە لەگەڵ ستۆدیۆکانی بی بی سی بۆ یەکەی مێژووی سروشتی بۆ کۆمپانیای ئەپڵ تیڤی پڵەس.[٤٨]

پڕۆژە بڵاونەکراوەکان

فیلمێکی ئەنیمەیشن بەناوی نیاندرتاڵەکان[٤٩] لە گەشەسەندن دابوو لە کۆمپانیای سەنی بۆ ئەنیمەیشن بەڵام لە ساڵیی ٢٠٠٨ ڕەتکرایەوە.[٥٠] لەدوای چوار ساڵ لە گەشەسەندن.

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ئەوە باسکرا کە فاڤرە فیلمێکی دەرھێناوە بەناوی شانشینی جادوو، لەسەر ھەمان ئەو شانشینە جادوویەی کۆمپانیای واڵت دیزنی،[٥١] و لە تەممووزی ٢٠١٢، فاڤرە بە فەرمی باسی لەو کرد کە کار لەسەر فیلمەکە دەکات.[٥٢][٥٣] و لە ٢٠١٤ وتی کە ھێشتا حەزی بۆ پڕۆژەکە ماوەو و ھێشتا دەتوانێت دەرھێنانی بۆ بکات لەدوای تەواوکردنی فیلمی The Jungle Book.[٥٤]

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢، فاڤرە وتی کە ویستوویەتی جەنگی ئەستێرەکان: ھەستانەوەی ھێزەکە دەربھێنێت بەیەکەوە لەگەڵ دەرھێنەران دەیڤد فینچەر براد بێرد، ماتیو ڤاون و بێن ئافلێک، بەڵام جەی، جەی، ئەبرامس دەستنیشانکرا بۆ ئەوەی کاری دەرھێنان بکات.[٥٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٥ فاڤرە باسی لەوە کرد کەوا ئەگەرچی ئەو کار لە فیلمەکانی جەنگی ئەستێرەکان ناکات، لەوانەیە لە داھاتوو کار لە فیلمەکانی بکات بەشێوەیەک لە شێوەکان.[٥٦]

بەرھەمەکانی گۆلم

کۆمپانیای گۆلم کرەیەیشنس کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی تەلەڤیزیۆنییە کە جۆن فاڤرە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ دایمەزراندووە.[٥٧][٥٨]

فیلمۆگرافی

ساڵناونیشاندابەشکار
٢٠٠١مەیدئارتیسان ئینتەرتەینمنت
٢٠٠٣ئێڵفنیو لاین سینەما
٢٠٠٥زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشاییگرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز
٢٠٠٨ئایرۆن مانپاراماونت پیکچەرز
٢٠١٠ئایرۆن مان دوو
٢٠١١کاوبۆیز ئاند ئێڵییەنزیوونیڤەرساڵ پیکچەرز | پاراماونت پیکچەرز
٢٠١٤شێففیلمەکانی ئۆپن ڕۆد
٢٠١٦دە جەنگڵ بووکستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی
٢٠١٩دە ڵایەن کینگ

خەڵات و پێزانینەکان

لە ئایاری ٢٠١٩ ئەوە ڕاگەینرا فاڤرە دەبێت بە ئەفسانەی دیزنی بۆ بەشداری و کارەکانی لە کۆمپانیای واڵت دیزنی.[٥٩][٦٠]

لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣، کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا، جۆن فاڤرە لە ٢٧٤٦ھەمین ئەستێرەی وەرگرت لە ڕێڕەڕەوە ناوبانگەکانی ھۆلیوود.[٦١][٦٢]

خەڵاتساڵپۆلکارئەنجامRef.
خەڵاتی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران٢٠١٥باشترین ئەکتەر لە کۆمیدیاشێفپاڵێوراو[٦٣]
خەڵاتی سەندیکای دەرھێنەرانی ئەمریکا٢٠٢٠دەرھێنانی نایاب لە بەرنامەکانی واقیعدابەرنامەی شێفپاڵێوراو[٦٤]
٢٠٢١دەرھێنانی نایاب لە. زنجیرە دراماکانمەندەلۆرییەکانپاڵێوراو[٦٥]
دەرھێنانی نایاب لە. زنجیرە دراماکانبەرنامەی شێفپاڵێوراو
خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب٢٠٢١باشترین دراما و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیمەندەلۆرییەکانپاڵێوراو[٦٦]
خەڵاتی گرامی٢٠٢٠Best Compilation Soundtrack for Visual Mediaپاشای شێرەکانپاڵێوراو[٦٧]
خەڵاتی ھوگۆ٢٠٠٩پێشکەشکردنی دراماتیکی — بەشێوەی درێژئایرۆن مانپاڵێوراو[٦٨]
٢٠٢٠پێشکەشکردنی دراماتیک — بەشێوەی کورتمەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری ھەشت: ریدێمپشن")پاڵێوراو[٦٩]
٢٠٢١پێشکەشکردنی دراماتیک — بەشێوەی کورتمەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری شازدە: دە ڕێسکیو")پاڵێوراو[٧٠]
خەڵاتی ئیمی پرایم تایم٢٠٠٥زنجیرەی ناخەیاڵی نایابنانی ئێوارە بۆ پێنج کەسپاڵێوراو[٧١]
٢٠٢٠زنجیرە درامای نایابمەندەلۆرییەکان (وەرزی یەک)پاڵێوراو
٢٠٢١زنجیرە درامای نایابمەندەلۆرییەکان (وەرزی دوو)پاڵێوراو
دەرھێنەری نایاب بۆ زنجیرە درامامەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری نۆ: مارشاڵ")پاڵێوراو
نووسەری نایاب بۆ زنجیرە درامامەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری شازدە: د ڕێسکیو")پاڵێوراو
خەڵاتی سەندیکای بەرھەمھێنەرانی ئەمریکا٢٠٢١بەرھەمھێنەری نایابی ئەڵقە و درامای تەلەڤیزیۆنیمەندەلۆرییەکان (وەرزی دوو)پاڵێوراو[٧٢]
خەڵاتی کەیوان٢٠٠٩باشترین دەرھێنەرئایرۆن مانبراوە[٧٣]
٢٠١٦باشترین دەرھێنەرThe Jungle Bookپاڵێوراو[٧٤]
٢٠١٩خەڵاتی بیناییبراوە[٧٥]
خەڵاتی کۆمەڵگەی کاریگەرییە بینراوەکان٢٠١٨خەڵاتی دەستکەوتی ھەموو تەمەنبراوە[٧٦]
خەڵاتی سەندیکای نووسەرانی ئەمریکا٢٠٢١باشترین زنجیرە دراما.مەندەلۆرییەکانپاڵێوراو[٧٧]

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان