جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧
جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ دووەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ١ی ئابی ١٩٥٦ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٥٧ لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی شاری مەدریدی ئیسپانیا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و فیۆرینتینا ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر فیۆرینتینای ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[١]دوای سەرکەوتنی گەورەی پاڵەوانێتی یەکەم، شەش وڵاتی نوێ بەشداریان کرد: بولگاریا ، چیکۆسلۆڤاکیا ، ئینگلتەرا ، لۆکسمبۆرگ ، ڕۆمانیا و تورکیا . یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ("FA") لە ساڵی ١٩٥٥ ڕێگەی نەدابوو چێڵسی بچێتە ناوەوە، بەڵام بەپێچەوانەی خواستی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد وەک پاڵەوانی ئینگلتەرا هاتە نێو ڕکابەرییەکانەوە و بووە یەکەم یانەی ئینگلیزی کە لە ئەوروپا یاری بکات. [٢] جێگەیەکی دیکە بەخشرایە ڕیاڵ مەدرید وەک پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو،لەلایەکی دیکەوە ئیسپانیا بووە یەکەم وڵات دوو یانەی بەشداری بکات لە جامەکە.[٣]
جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
پاشکۆ | جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ |
لەدوای ئەو | جامی ئەورووپای ١٩٥٧-١٩٥٨ |
ژمارەی چاپ | 2 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی ئابی ١٩٥٦ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣٠ی ئایاری ١٩٥٧ |
سەردەم | 1956-1957 one-year-period |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
Statistical leader | Dennis Viollet |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1956/ |