تشرینی یەکەم

تشرینی یەکەم (بە عەرەبی: تشرين الأول) ناوی سوریانیی مانگی دەھەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «ئۆکتۆبەر » (October سەبارەت بەم پەڕگەیە (خوێندنەوە) ) و بە فەڕانسەیی «ئۆکتۆبر» (Octobre) دەوترێ. oct لە زمانی لاتینی دا بە مانای «ھەشت»ە. ئۆکتۆبەر لە ڕۆژژمێری ڕۆمی دا پێش ئەوەی ئیمپراتۆرەکانی ڕۆم، ئۆگستۆس و جولیوس سیزار دوو مانگی ئۆگست و جوولای زێدە بکەن، ھەشتەمین مانگ بووە.

ھێما

ھەمیشەبەھار (Calendula)

گوڵی نیشانەی مانگی ئۆکتۆبەر ھەمیشەبەھارە (Calendula).

ڕۆژانی پشوو

  • ٣١ی ئۆکتۆبەر، جێژنی ھالۆوین (واتە شەوی چاکان)
  • سامھەین (مێھرگانێکی مەردومی سێلتە کە لەوێدا بۆ دەستپێکردنی زستان جێژن و ئاھەنگ دەگێڕن)
  • ئۆکتۆفێست (مێھرەگانی ئاوجۆ کە لە شاری مونیخ لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت)

سەرچاوەکان

ویکیپێدیای ئینگلیزی