تایپکردن

تایپکردن یان پیت چنین (بە ئینگلیزی: Typing) بریتییە لە پرۆسەی نووسین یان داخڵکردنی دەق بە فشاردان لەسەر کلیلەکانی سەر ئامێری تایپکردن و کیبۆردێکی کۆمپیوتەر و مۆبایل یان حاسیبە. دەتوانرێت لە ئامرازەکانی تری نووسینی دەق جیا بکرێتەوە، وەک دەستنووس و ناسینەوەی قسەکردن. دەق دەتوانێت لە شێوەی پیت و ژمارە و ھێماکانی تردا بێت. یەکەم تایپکاری جیھان لیلیان شوڵز بوو لە ویلایەتی ویسکۆنسێن لە ئەمریکا،[١][٢] کچی کریستوفر شوڵز بوو، کە یەکەم ئامێری تایپکردنی ڕاکخستنی داھێنا.[١]

تایپکردن
لقیskill، activity، inputting
دەبێتە ھۆکاریtypewritten text
Has goalتێچوو، نووسین، data entry
جێبەجێکارtypist
بەکاردەھێنێتtypewriter

تایبەتمەندییەکانی نێوانەڕووی بەکارھێنەر وەکو پشکنەری ڕێنووسی و تەواوکردنی ئۆتۆماتیکی خزمەت بە ئاسانکاری و خێراکردنی تایپکردن و ڕێگریکردن یان ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان دەکەن کە تایپکەر دەتوانێت بیکات.

سەرچاوەکان