بەھەشت لەئیسلامدا

بەھەشت لە ئیسلامدا ئەو شوێنەیە کە وەک پاداشت بۆ موسڵمانان ئامادەکراوە دوای مردن و زیندووبوونەوە،[١] یەکێکە لە شتە نادیارەکان و بەڵگەی ھەبووە لە قورئان و فەرموودەدا ھەیە، باوەڕبوون بە بەھەشت بەشێکە لە باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی لەئیسلامدا، موسڵمانان باوەڕیان وایە کە بەھەشت شوێنی کامڵبوونە ھیچ کەموکوڕییەکی تێدانییە بۆ موسڵمانان ئامادەکراوە،[٢][٣] کە نەھیچ چاوێک بینیویەتی و نە وێنای کردووە نە بەمێشکی کەسدا ھاتووە، چەند ناوێکی ھەیە لەوانە: جەناتول فیردەوس، جەناتول نەعیم، جەنەتول مەئوا، جەنەتول خولد و داروسەلام.[٤][٥]إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا (کەھف:١٠٧) (کوردی: ئەوانەی ئیمانیان بەخوای گەورە ھێناوە و کاری چاکەیان ئەنجامداوە ئەوا خوای گەورە جەناتول فیردەوسی بۆ ئامادەکردوون و تێیدا دەمێننەوە)[٦]

سەرچاوەکان