بێنتۆ
بێنتۆ (弁当) ژەمێکی ژاپۆنییە کە لە ماڵەوە یان لە ڕێستوڕانت ئامادە دەکرێت، بە زۆری بۆ نیوەڕۆ. لە دەرەوەی ژاپۆن لە ستایل و چاندەکانی تری ئاسیا وەک ڕۆژھەڵات یان باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بە تایبەتی لە چین، کۆریا، سینگاپور، برنج پێکھاتەی سەرەکییە لە ژەمەکە[١]بێنتۆیەکی شێوە ئامادەکراوی دێرین، دەکرێت برنج، ماسی، گۆشت، ھەریشتەی تیا بێت لەگەڵ سەوزەواتی ئامادەکراو.[٢] دەکرێت لە دەفری جۆراوجۆر ئامادە بکرێت، وەک ئەو دەفرانەی لە کارگەکان ئامادە دەکرێن یان
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1d/Bento_box_from_a_grocery_store.jpg/250px-Bento_box_from_a_grocery_store.jpg)
شێوە و پێکھاتە
ئەوانەی بەشێوەی دەست ئامادەکراون بە زۆری دەفرەکان لەناویدا بەشێوەیەک دیزاین کراون کە خۆراکە جیاواز و جۆراوجۆرەکان لەیەکتر جیا بکەنەوە بە تایبەت ئەو خۆراکانەی کە لە پێکھاتەیەکی بەھێز درووستکراون و کاریگەری دەخەنە سەر خۆراکەکانی تری دەفرەکە بە زۆری پلاستیکی سەوز بەکاردێت کە وەک "Sushi Grass" ناسراوە. کە کاریگەرە لە وەستاندنی گەشەی بەکتریا[٣]
شوێن
بینتۆ لە زۆر شوێنی ژاپۆن بەردەستە وەک سوپەر مارکێتەکان، مارکێتەکانی تایبەت بە بێنتۆ، وێستگەی شەمەندەفەرەکان ھەرچۆنێک بێت ئەو بێنتۆیانەی لە ماڵەوە ئامادە دەکرێن بە شێوەیەکی ورد و ڕێکەوە ئامادە دەکرێت بۆ مناڵەکانیان، و ھاوسەرەکانیان
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bento»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.