بێتی دەیڤز
ڕوت ئیلیزابێت «بێتی» دەیڤز (٥ی نیسانی ١٩٠٨–٦ی تشرینی یەکەمەی ١٩٨٩) خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو، ئەو لە ماوەی ٥٠ ساڵدا چالاکیی ھەبوو، لە نزیکەی ١٠٠ فیلمدا بەشداربووە. ئەو بە ڕۆڵگێڕانی کارەکتەری کۆمێدی دەناسرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆر ژانەری دیکەشدا ڕۆڵی گێڕاوە وەک میلۆدراما، مێژوویی، ترسناک، دراما و ڕۆمانس.[١] ئەو دووجار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا یەکەم ئەکتەرە کە ١٠ جار پاڵێوراوبێت بۆ ئەو خەڵاتە.
بێتی دەیڤز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Bette Davis | |
لەدایکبوون | ٣٠ی نیسانی ١٩٠٨ Lowell، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ Neuilly-sur-Seine، فەڕەنسا | (٨١ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ruth Elizabeth Davis |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی مەمک |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Memorial Park |
باوک | Harlow Morrell Davis |
دایک | Ruth Augusta 'Ruthie' Favor |
ھاوسەر | Gary Merrill، William Grant Sherry |
منداڵ | B. D. Hyman |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | Cushing Academy |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ |
کۆمپانیای تۆمارکردن | MGM Records |
وێبگە | http://www.bettedavis.com |
بەستەری وەسفکراو | https://www.tekstowo.pl/wykonawca,bette_davis.html |
Represented by | Music Corporation of America, Inc. |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
بێتی سەرەتا لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا، واتە لە ساڵی ١٩٣٠ ڕوویکردە فیلم و ھۆلیوود. لە ساڵی ١٩٣١، بۆیەکەمینجار لە فیلمی خووشکی خراپ (Bad Sister) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣٤، بە فیلمی بەندایەتی مرۆڤ (Of Human Bondage)، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشکردنی باشی وەرگرت.
لە ساڵی ١٩٣٥ بە فیلمی ترسناک (Dangerous)، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٨ بەبەشداربوونی لە فیلمی جیزابێل (Jezebel) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[٢][٣] لە کانوونی دووەمی ١٩٤١، بووە یەکەم ژن کە ببێتە سەرۆکی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو. ئەو یەکەم ژنە ئەکتەرە کە خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەی ئێف ئای بۆ سەرجەم بەرھەمەکانی ژیانی لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی پێدرابێت. لە ساڵی ١٩٩٩، بێتی ناوی لەدوای کاترین ھەپبێرن ھات وەک مەزنترین خانمەئەکتەران لە سەردەمی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک.[٤]