باڤۆمێت
باڤۆمێت (/ˈbæfoʊmɛt/، بە لاتینی سەدەکانی ناوەڕاست: Baffumettus, Baffometi) خودایەکە کە سوارچاکانی پەرستگا تۆمەتبار کرابوون بە پەرستنی،[٣] کە دواتر دەچیتە نێو نەریتە نھێنەکان و شاراوەکان، ناوی باڤۆمێت لە دەقەکانی دادگای لێکۆڵینەوە لەسەر سوارچاکانی پەرستگا لە ساڵی ١٣٠٧دا دەرکەوت، کەتا سەدەی نۆزدەیەم وشەکە لەسەر زمانی ئینگلیزی نازناوی نەبوو، کەدواتر لە ڕێگەی مشتومڕ و بیرکردنەوە لەسەر ھۆکارەکانی سەرکوتکردنی سوارچاکانی پەرستگا نازناوی پێداکرد[٤]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a4/Baphomet.png/220px-Baphomet.png)
لە دوای ساڵی ١٨٥٦ ناوی باڤۆمێت پەیوەندی لەگەڵ وێنەی "بزنە سەبەتیک" پێداکرد، کە وێنەکە کێشراو لەلایەن ئێلیپاس لێڤی[٥][٦][٧] کە توخمە دوانییەکان لەخۆدەگرێت کە «ھێماکردن بۆ ھاوسەنگیی بەرامبەرەکان»[٨] بۆ نموونە: (نیوەی مرۆڤ و نیوە گیانلەبەر، نێر و مێ، چاکە و خراپە، چالاک و پەککەووتوو، ھتد…) مەبەستی لێڤی لەلایەک بۆ وێناکردنی چەمکی ھاوسەنگی بوو، کە ناوەندی بیرۆکە موگناتیسییەکەی بوو بۆ ڕووناکی ئەستێرەیی، لە لایەکەی دیکەش باڤۆمێت نوێنەرایەتی میراتێک دەکات کە دەبێت ببێتە ھۆی سیستەمێکی کۆمەڵگەی نموونەیی
مێژوو
ناوی باڤۆمێت بۆ یەکەمجار لە تەممووزی ١٠٩٨دا دەرکەوت، لە نامەیەکدا کە لەلایەن خاچپەرستانی ئانسێڵمی ڕیبێمۆنت نووسرابووە
|
|