ئەیالەتی ترابزۆن

ئەیالەتی ترابزۆن (بە تورکیی عوسمانی: ایالت طربزون بە ڕۆمانی:Eyālet-i Ṭrabzōn)[٢] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. لە ساڵی ١٥٩٨ دامەزراوە،[٣] تا سەدەی ١٧ وەک ناوچەیەکی سەرەکی مەسیحی ماوەتەوە، زۆر دوای ئەوەی باقی ئەنادۆڵ موسڵمان کرا.[٣] ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە سەدەی نۆزدەھەمدا ١٠٬٥٠٧ میل چوارگۆشە (٢٧٬٢١٠ کم٢) بووە.[٤]

ئەیالەتی ترابزۆن
ئەیالەت لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی
١٥٩٨–١٨٦٧

ئەیالەتی ترابزۆن لە ١٦٠٩
ناوەندترابزۆن[١]
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٥٩٨
• ھەڵوەشاندن
١٨٦٧
پێشوو
دواتر
ئەیالەتی ئەرزڕۆم
ویلایەتی ترابزۆن
ئەمڕۆ بەشێک لە تورکیا

دابەشکردنی کارگێڕی

سنجاقەکانی ئەیالەتی ترابزۆن لە سەدەی ١٧دا:[٥]
  1. سنجاقی گوموش ھانە
  2. سنجاقی سامسون
  3. سنجاقی ڤیتزێ
  4. سنجاقی گۆنیۆ
  5. سنجاقی باتومی
سنجاقەکانی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا:[٦]
  1. سنجاقی ترابزۆن
  2. سنجاقی گیرەسون
  3. سنجاقی لازستان

سەرچاوەکان