ئەندریا ڤۆلف

ئەندریا ڤۆلف ناسراو بە ڕۆناھی (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ لە میونشن، ئەڵمانیا - مردووی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە شاخی وان، تورکیا) ژنی شۆڕشگێری کۆمۆنیستی ڕادیکالی ئەڵمانی بوو کە بەشداری خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دژ بە حکۆمەتی تورکیا ببوو.

ئەندریا ڤۆلف
Andrea Wolf

لەدایکبوون (١٩٦٥-0١-١٥) ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥
مەرگ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨(١٩٩٨-١٠-٢٣) (٣٣ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەئەڵمانی
پیشەسیاسەتوان، گەریلا
چالاکبوون١٩٨٠–١٩٩٦
کارڕۆناھی
حیزبی سیاسیفراکسیۆنی ئەرتەشی سوور، یەکێتیی ئازادیی ژنانی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان

ئەندریا ڤۆلف بەر لە ئەوەی کە بێت بۆ کوردستان، لە ئەڵمانیا ئەندامی ڕێکخراوەی کۆمۆنیستی فراکسیۆنی ئەرتەشی سوور بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٩٦دا تێکەڵی ڕیزەکانی گەریلای کوردستان بوو و وەکوو ئەندامی یەکێتیی ئازادیی ژنانی کوردستان (یاژک) چالاک بوو و ناوی شۆڕشگێرانەی ڕۆناھیی بۆ خۆی ھەڵبژارد. ھەروەھا وەکوو ئەندامی ئەرتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئارگەکە) پەروەردەی شەڕی چەکدارانە بوو.[١][٢] ئانیا فلاخ یەکێک لە ھەڤالانی گوتووە کە ئەندریا ڤۆلف زووتر چووە نێوی ڕیزەکانی گەریلا، بەڵام لەبەرئەوەی کە نەشتەرگەریی لەسەری ئحژنۆی کرابوو، ساڵ و نیوێک دواتر دەستی بە خەبات لە باڵی چەکداری پەکەکە کردووە.[٣]

ئەندریا ڤۆلف لە ساڵی ١٩٩٨ وەکوو گەریلای ئەرتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئارگەکە) لە شەڕ بەرامبەر بە ئەرتەشی تورکیا بە دەستی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەی شاخی وان بە دیل گیرا. ئەو بەدوای ماوەیەکی ئەشکەنجەدانی قێزەوەن کوژرا.[٤]

دەوڵەتی تورکیا ئامادە نەبوو تەرمی ئەندریا ڤۆلف بداتەوە بنەماڵەکەی. بۆیە بەدوای سکاڵاکردنی بنەماڵەی ڤۆلف بە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا حکۆمەتی تورکیا ئەرکدار کرا کە تەرمی ڤۆلف ڕادەستی ئەو بنەماڵەیە بکات.[٥]

سەبارەت بە ئەندریا ڤۆلف

ھیتۆ شتایرەل ژنە دەرھێنەری ئەڵمانی فیلمێکی کورت لەژێر ناوی نێڤەمبەر لە بابەتی ئەندریا وۆلف بەرھەمهێناوە.[٦][٧]

ڕێزگرتن

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە شاری ھامبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا یادی ئەندریا ڤۆلف لە مەڕاسیمێکدا بەرز ڕاگێڕا. لەم مەراسیمە چەند ھەڤالێکی ڤۆڵف بە ناوەکانی ڕۆدا ئامارا، ئانیا فلاخ و ڤۆلفگانگ شتروڤە کە لە چیاکانی کوردستان لەگەڵیدا تێکۆشانیان کردبوو باسییان لە ژیانی ئەندریا ڤۆلف و بەسەرھاتەکانیان لەگەڵ ئەو کرد.[٣]

ئەمانەش ببینە

  • یاکۆب ڕیمەر (شیار)
  • ئوتا شنایدەربانگەر (نوودەم)
  • سارا ھاندەلمان (سارا دۆرشن)

سەرچاوەکان