ئەمین مەعلووف

ئەمین مەعلووف (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ١٩٤٩ لە بەیروت) نووسەرێکی ناوداری لوبنانییە-فەڕەنسییە،[١] مەعلووف خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی بووە لە زانکۆی فەڕەنسی لە بەیروت، لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی لوبنان وڵاتەکەی بەجێھێشت بەرەو پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەمەش لە ساڵی ١٩٧٦ بوو، لەو کاتەوە تاکوو ئێستا مەعلووف لە پاریس دەژی،[٢] بابەتەکانی ئەمین بە زمانی فەڕەنسی دەنووسرێن و بۆ ٤٠ زمان وەرگێڕانیان بۆ کراوە.

ئەمین مەعلووف
بە فەرەنسی: Amin Maalouf
لەدایکبوون (١٩٤٩-٠٢-٢٥) ٢٥ی شوباتی ١٩٤٩ (تەمەن ٧٥ ساڵ)
بەیرووت، لوبنان
ناوی کاتی لەدایکبوونأمين رشدي معلوف
باوکRushdi Maalouf
دایکOdette Maalouf
خوشک و براHind Maalouf
ھاوسەرAndrée Maalouf
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، فەڕەنسی، عەرەبی
زمانی نووسینفەڕەنسی، عەرەبی
بواری کاروێژە، ڕۆمان، historical novel
پۆستەکانperpetual secretary of the French Academy
پەروەردەCollège Notre Dame de Jamhour، Saint Joseph University
ئەندامیئەکادیمیای فەڕەنسی
پاڵێوراوە بۆInternational Dublin Literary Award، International Booker Prize
وێبگەhttp://www.aminmaalouf.org
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

لە ساڵی ١٩٩٣ خەڵاتی (Prix Goncourt) پێدرا، ئەمەش بەهۆی نووسینی ڕۆمانی گاشەبەردی تانیۆنس (The Rock of Tanios) بوو. دواتر لە ساڵی ٢٠١٠، لە ئیسپانیا خەڵاتی (Princess of Asturias Awards) پێدرا لە پۆلینی وێژە. ئەمین ئەندامە لە ئەکادیمیای فەڕەنسی.[٣][٤][٥]

بەرھەمەکان

  • باغەکانی ڕووناکی
  • سەمەرقەند - Samarcande - ١٩٨٨
  • باخەکانی نوور - Les Jardins de lumière - ١٩٩١[٦]
  • ئادریانای دایک - Adriana Mater - ٢٠٠٤[٧]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان