ئەمجەد زەھاوی


ئەمجەد زەھاوی (لەدایکبووی ١٨٨٢ بەغدا، عێراق - مردووی ١٧ تشرینی دووەمی ١٩٦٧) ناوی ئەمجەد کوڕی محەممەد سەعید کوڕی محەممەد فەیزی زەھاویە، نەوەی سلیمان پاشای گەورەیە. ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ خالید کوڕی وەلید، سەرۆکی ڕابیتەی زانایانی عێراق، و سەرۆکی ئەنجومەنی پەروەردەی ئیسلامی، و زانا و بانگخوازی ئیسلامی.[١]

ئەمجەد محەممەد سەعید

لەدایکبوون١٨٨٢
بەغدا
مەرگ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧
شوێنی گۆڕبەغدا
نەتەوەکورد
پیشەزانای ئایینی ئیسلام، و بانگخوازی ئیسلامی
ئایینئیسلام

ژیان

لە ساڵی ١٨٨٢ لە بەغدا لەدایکبووە،[٢] دەرسی لەلای بابی و زانایانی سەردەمی خۆی کە بریتین لە مەحموود شوکری ئالوسی، عەبدولوەھاب نائیب، عەباس حیلمی ئەفەندی خوێندووە. ساڵی ١٩٠٦ زانکۆی یاسای لە ئەستەنبول تەواو کردووە و کاری دادوەری لە مووسڵ و بەغدا ئەنجام داوە.

کارەکان

سەرۆکی ڕابیتەی زانایانی عێراق بووە، و ئەندامی کۆمەڵەی برایەتی ئیسلامی بووە، و لەدامەزرێنەرانی ڕابیتەی زانایانی مسوڵمان. بەمەبستی بەدواداچوون بۆ کاری مسوڵمانان سەردانی ھەر یەک لە میسر، تورکیا، ئوردن، ئیندۆنیسیا، سووریا، لوبنان، پاکستان، ھیندستانی کردووە.[٣]

مردن

لە ١٧ تشرینی دووەمی ١٩٦٧ لەبەغدا کۆچی دوایی کردووە لە گۆرستانی خەیزەران نێژراوە.[٤]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان