ئیکەر براڤۆ

ئیکەر براڤۆ سۆلانیلا (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی ڕیال مەدرید کاستیلا بە خواستن لە بایەر لێڤەرکۆزنەوە.

زانیاری کەسی
ناوی تەواوئیکەر براڤۆ سۆلانیلا
ڕێکەوتی لەدایکبوون١٥ کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
جێگای لەدایکبوونسانت کوگات دێل ڤالێس، ئیسپانیا
باڵا١٫٨٢ مەتر
جێگای یاریھێرشبەر
زانیاری یانە
تیمی ئێستاڕیاڵ مەدرید کاستیا (بە خواستن لە بایەر لیڤەرکوزنەوە)
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٨–٢٠١٠ئسپلونگێج
٢٠١٠–٢٠٢١بەرشەلۆنە
٢٠٢١–٢٠٢٢بایەر لیڤەرکوزن
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکانتیمیارییەکانگۆڵەکان
٢٠٢١-بایەر لیڤەرکوزن١(٠)
٢٠٢٢-ڕیاڵ مەدرید کاستیا (خواستن)٠(٠)
ھەڵبژاردە
٢٠١٩–٢٠٢٠ئیسپانیای خوار ١٥ ساڵان٦(١)
٢٠٢١-ئیسپانیای خوار ١٧ ساڵان١٤(١١)
٢٠٢١-ئیسپانیای خوار ١٩ ساڵان٣(٠)

کاروانی یاریکردن

لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لەلایەن بەرشەلۆنە چاودێری کرا لەکاتی یاریکردن بۆ ئیسپلونگێج، براڤۆ چووە لا ماسیا و بەشێک بوو لە ئەکادیمیای لاوان تا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەڵمانی بایەر لیڤەرکوزن واژوو کرد لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١.[١][٢] یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لەگەڵ لیڤەرکۆزن ئەنجامدا وەک یەدەگ لە کۆتایییەکانی یارییەکە ھاتە یاریگا لە دۆڕاندنیان ٢–١ لە جامی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی کارلسروھەر لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.[٣] لە تەمەنی ١٦ ساڵ، ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژدا، براڤۆ بوو بە لاوترین یاریزانی پێکھاتەی یەکەم بوو بۆ لیڤەرکۆزن لە مێژوودا، کە پێشتر بەناوی فلۆران ویرتزەوە بوو.[٤] لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، براڤۆ یەکەم یاری بۆ بایەر لێڤەرکۆزن کرد لە بۆندسلیگا لە یەکسانبوونیان لەگەڵ ھێرتا بەرلین؛ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٢٩٨ ڕۆژدا بە ماوەیەکی کەم بوو بە دووەم لاوترین یاریزانی بۆندسلیگا کە یاری بکات و یەکەمیان بۆ بایەر لیڤەرکوزن، پێش ئەوەی لەلایەن ھاوتیمەکەی زیدان سێردیمیرەوە لە ھەمان یاریدا بشکێنرێت.[٥]

لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، براڤۆ تۆمار کرا لەگەڵ فیراسیۆنی پریمێرا (ئیسپانیا)یانەی دووەمی ڕیاڵ مەدرید (کاستیلا)،[٦] بە خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ لە لیڤەرکوزنەوە.[٧][٨]

کاروانی نێودەوڵەتی

براڤۆ یاریزانی لاوانی ئیسپانیایە، نوێنەرایەتی ئیسپانیا خوار ١٥ ساڵان و ئیسپانیا خوار ١٧ ساڵانی کردوە.[٩]

سەرچاوەکان