ئیمپراتۆر کۆگێن

ئیمپراتۆر کۆگێن (孝元天皇, کۆگێن تێنۆ) ھەروەھا وەک ئۆیاماتۆنێکۆھیکۆکنیکورو نۆ میکۆتۆ (大倭根子日子国玖琉命 - ئۆیاما تۆنێ کۆھیکۆ کنی کورو نۆ میکۆتۆ) ناسراوە، ھەشتەم ئیمپراتۆری ئەفسانەیی ژاپۆن بوو [١][٢]زانیارییەکی زۆر کەم لەسەر ئیمپراتۆر ھەیە بەھۆی نەبوونی تۆماری مێژوویی پێویست و لیکۆڵینەوە کۆگێن وەک "ئیمپراتۆرێکی ئەفسانەیی" ناسراوە لەنێوان مێژووناسان بوونی ئیمپراتۆر کۆگێن ناکۆکی لەسەرە، لە تۆماری مێژوویی کۆجیکی ھیچی تر بەردەست نییە جگە لە ناوی و سەردەمی فەرمانرەواییەتی ئیمپراتۆر کۆگێن لە ٢١٤ی پێش زایین دەستی پێکردووە، یەک ھاوسەری ھەبوو لەگەڵ شەش مناڵ دوای مردنی لە ١٥٨ی پێش زایین، یەکێک لە کورەکانی دەبێت بە ئیمپراتۆر کایکا[٣]

سەرچاوەکان