ئیسرائیل ٢٥ ساڵی داھاتوو نابینێت

ئیسرائیل ٢٥ ساڵی داھاتوو نابینێت (بە فارسی: اسرائیل ۲۵ سال آینده را نخواهد دید‎) وتەیەکی عەلی خامنەیییە کە لە وتارێکدا سەبارەت بە ئیسرائیل دوای ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران باسی کرد.[١] ئەو وتەیە لە ھەژماری تویتەری خامنەییدا بڵاوکرایەوە.[٢][٣] بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ئەم ڕستەیە لە ساڵی ٢٠١٥دا وەکوو «گرنگترین و بیرەوەریترین ڕستەی خامنەیی» ھەڵبژێردرا و ھەتا ئێستاش ئەم دروشمە لە بانگەشەکانی حکوومەت و ڕۆژی قودسدا بەکاردێت.[٤]

خامنەیی ڕوونی کردەوە کە لەناوبردنی ئیسرائیل بە ئامانجی دوژمنایەتی لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیلە.[٥] بەپێی ئەم دروشمە، بۆردی ڕۆژژمێر لە تاران داندرا.[٦] ھەروەھا وێبگەی تەسنیم، سەر بە سپای پاسداران، ئەم دروشمەی بۆ ھۆشیاریی ئیسلامی گەڕاندووەتەوە.[٧]

لە کاتی گرژییە ناوخۆیییەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٣، عەلی خامنەیی و ئیبراھیم ڕەئیسی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ڕووخانی ئیسرائیل زووتر لە ٢٥ ساڵ ڕوودەدات.[٨][٩][١٠]

سەرچاوەکان