ئۆسیتییەکان
ئۆسیتییەکان (بە ئۆسیتی: Ирон адæм) نەتەوەیەکی ئێرانین و بەزۆری لە قەوقاز دەژین و بە زمانی ئۆسیتی دەدوێن کە زمانێکە لە باکووری ڕۆژاوای زمانە ئێرانییەکان و پەیوەندی بە زمانی کوردییەوە ھەیە. خەڵکەکەی مەسیحین، بەڵام کەمینەیان موسڵمانن لە تورکیا و سووریادا. ئۆسیتییەکان وڵاتەکەیان بە «ئیریستۆن-Îriston» ناودەبەن (بە گورجی: oseti).[١] [٢] [٣] [٤] [٥] [٦]
ئۆسیتییەکان | |
---|---|
بەشێکە لە | گەلانی ئێرانی |
زمانی زگماکی | زمانی ئۆسێتی، ڕووسی |
ئایین | مەسیحییەت، ئیسلام، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس |
دانیشتووان | ٦٧٠٬٠٠٠ |
ژمارە و ئایین
زۆربەی ئۆسیتییەکان باوەڕیان بە بە ئایینی مەسیحییەتە و باوەڕیان بە ڕێبازی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتە، کەمینە بەرچاوەکانیش باوەڕیان بە بتپەرستی یان ئیسلام ھەیە.[٧] [٨] زۆربەیان لە ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا لە ڕووسیا و لە ئۆسێتیای باشوور لە گورجستان دەژین، ژمارەی دانیشتوانیان لە ڕووسیا ٥٢٨ ھەزار و لە گورجستان ٤٥ ھەزار کەسە، ھەروەھا لە تورکیا، سووریا، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، ئۆکرانیا، ئازەربایجان، تورکمانستان، کازاخستان، قرغیزستان، بیلاڕووس، ئەرمەنستان، مۆلدۆڤا، لاتڤیا و ئیستۆنیا بوونیان ھەیە، ژمارەیان لە ھەموو جیھاندا ٧٣٠–٧٥٥ ھەزار کەسە و بنەچەیان لە سەکاکانەوەیە و یەکێک لە ئۆسیتییە دیارەکان زۆرانبازی ئۆزبەکستانی ئارتور تایمازۆڤە.[٩]
وشەزانی
ئۆسێتیا و ئالانستان ناوەکەیان لە ڕووسەکانەوە وەرگیراوە، کە ناوی گورجی ئۆسی و ئۆسیتی (وڵاتى ئۆسی ოსეთი)یان وەرگرتووە.[١٠]
ھۆزەکانی ئۆسیتی
لە باشووری ئالانستان (ئۆسیتیا) دەژین و بە شێوەزاری ئێرانی دەدوێن. کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تایبەت بە خۆیان ھەیە وەک:
- ئەلاگیری، کورتەتی، تاگاوری، کودار، توال، ئورستوال و کسسان.
- دیگۆرەکان لە ڕۆژاوای ئالانستان بە شێوەزاری دیگۆر دەدوێن.
- لاسی، کۆچەری ھەنگارین لە سەدەی ١٣دا.
سەرچاوەکان
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی گورجستان