ئارش (گۆرانیبێژ)

گۆرانیبێژی ئێرانی

ئارش لەباف (بە فارسی: آرش لباف‎؛ لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧)، ناسراو بە ئارش، گۆرانیبێژ و بەرھەمھێنەری سوێدی-ئێرانییە.

ئارش
آرش لباف
ئارش لە مۆسکۆ، ڕووسیا (٢٠٠٩)
ئارش لە مۆسکۆ، ڕووسیا (٢٠٠٩)
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئارش لەباف
لەدایکبووی (١٩٧٧-٠٤-٢٣) ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
تاران، ئێران
چەشنەکانپۆپی ئێرانی، ھیپ ھۆپ، ئاڕئەندبی، دانس، ھاوس
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، دی جەی
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
کۆمپانیاکانWarner Music Scandinavia (WEA)
وێبگەarash.com

ناوبراو بە ناوی ئازەربایجانەوە ڕۆیشتە پێشبڕکێی یۆرۆڤیژنی ٢٠٠٩وە لەگەڵ ئایسل و تەواوکردنی سێیەم بە گۆرانیی «ئەڵوەیس». ھەروەھا یەکێک بوو لە لیژنەکانی Persia's Got Talent.[١]

ژیانی سەرەتایی

ئارش لەباف لە تاران، ئێران لەدایکبووە. خۆی و خێزانەکەی لە نزیک پارکی مێڵات ژیاون. لە تەمەنی دە ساڵیدا، خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتوون بۆ سوێد و لەوێ نیشتەجێبوون. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سیی فارسیدا، باسی لەوەکرد کە دایک و باوکی ئێرانین و خەڵکی شارەکانی شیراز و ئەسفەھانن.[٢][٣]

ئارش لە چاوپێکەوتنەکاندا دەریخستووە کە حەزی بە یاری تۆپی پێیە، و گۆرانییەکیشی بۆ بڵاوکردووەتەوە.[٣] ھەروەھا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دوتش وێڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە مناڵییەوە خولیای گۆرانی وتنی ھەبووە و بە مناڵی گروپێکی مۆسیقیشیان لەگەڵ ھاوڕێکانی دروستکردووە.[٤]

پیشە

ئارش لە لاس ڤێگاس (٢٠٠٨)

ئارش وتوویەتی کە ھۆکاری گۆرانی وتنی بە زمانی دایک «پێکەوەنووسانێکی قووڵە لەگەڵ ئێران و کولتووری ئێرانیدا.»[٥]

ژیانی تایبەتی

ئارش ھاوسەرگیریی لەگەڵ بەھناز ئەنساریی دەستگیرانیدا کرد لە دوبەی لە ئایاری ٢٠١١دا.[٦][٧]

دیسکۆگرافی

ئەلبومەکان

  • ئارەش (٢٠٠٥)
  • دونیا (٢٠٠٨)
  • سوپەرمان (٢٠١٤)

فیلمۆگرافی

  • ٢٠٠٥: Bluffmaster!، گۆرانیبێژی پلەیباک
  • ٢٠١٢: وەرزی کەرگەدەن لە ڕۆڵی کوڕ (دووانەکان/نێر)

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرکییەکان