لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەوکردنی جومگەیی ئێسکی یان ئارترۆز (بە ئینگلیزی: Osteoarthritis) نەخۆشییەکی زۆر باوی جومگەکانی لەشە کە لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێت. ناوی تری ئەم نەخۆشییە «ئاستیئۆئارترایتیس»ە. لەو نەخۆشییەدا، کرۆژنەکانی نێو جومگە دادەڕمێ. لەم نەخۆشییەدا، بەپێچەوانەی ناوەکەی، ھەو دیاردەی سەرەکی نییە (پێچەوانەی ھەوکردنی جومگەیی ڕۆماتیدی).
ئارترۆزی بەندی قامکەکانداخورانی کرۆژنەکانی نێو جومگە و ڕەنگدانەوەی بۆ ئێسکی ژێر کرۆژنەکان، دەبێتە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەری. ئارترۆز لەوانەیە ھەر جومگەیەک تووش بکا، بەڵام بەرپەڵترینیان بریتییە لە: جومگەکانی دەست، پێ، ئەژنۆ، ڕان و بڕبڕە.
ئەم نەخۆشییە زۆر باوە و لە ٢٥٪ نۆرینەکانی پزیشکی و ٨٠لەسەدی ڕادیۆگرافییەکانی کەسانی ژوور ٦٥ ساڵ دەبینرێت (ھەڵبەت تەنیا ٦٠لەسەدیان نیشانەی نەخۆشییان ھەیە).
نیشانەکان
ئازاری جومگە، ڕەپی و کەم بوونەوەی جووڵەی جومگە، ماس و ھەوی جومگە، دەنگی تەق و پۆق یان ساوران لە کاتی جووڵەی جوومگەکان.
لە سەرەتادا لەوانەیە ئێش و ئازاری جومگەکان سووک بێ، بەڵام دەتوانێ تا ڕادەیەک تاو بسێنێ کە ژیان و شەو و ڕۆژی نەخۆش تێکدا. ئەم ئازارە دەبێتە ھۆی لە جووڵە کەوتنی نەخۆش و لاواز بوونەوەی ماسوولکەکانی دەوری جومگە و شل بوونەوەی بەندۆکەکانی.
ئارترۆزی سەرەتایی ئەژنۆی چەپناسینەوە
بۆ ناسینەوەی نەخۆشی لە ئەزموونی ئاوی جومگە و ڕادیۆگرافی جومگە کەڵک وەردەگرین. وێنە پزیشکییەکان لەوانەیە کەم بوونەوەی مەودای نێو جومگە، سکلێرۆزیس و بڕێجار کیستی ژێرکرۆژنەیی نیشان بدەن.
دەرمان
- ڕاگرتنی کێشی لەبار
- پانادۆڵ (ئەسێتامینۆفێن)
- ئایبووپرۆفێن
- ئەسپیرین
- وەشانی ناوجومگەیی کۆرتۆن
- ڤیتامینەکانی C و E
- مەساجی گەرمی ماسوولکەکانی دەوری جوومگە
- کەڵک وەرگرتن لە ئامێرە یاریدەرەکانی چومگە
- لە ئارترۆزی زۆر تووشدا، گۆڕینی جومگە
- و…
پێشانگا
Damaged cartilage from sows. (a) cartilage erosion (b)cartilage ulceration (c)cartilage repair (d)osteophyte (bone spur) formation.
Histopathology of osteoarthrosis of a knee joint in an elderly female.
Histopathology of osteoarthrosis of a knee joint in an elderly female.
Severe osteoarthritis and osteopenia of the carpal joint and 1st carpometacarpel joint.
بڕوانە
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان