دەستپێک
محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢) کەسایەتییەکە کە موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن کە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی ھاتووە تا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم. شوێنکەوتووانی لەو باوەڕەدان کە باشترین دروستکراوەی خوایە و پێشەوای مرۆڤە و لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت». ئەم سڵاوناردنە لە قورئان و سوننەتدا ھاتووە و وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. موسڵمانان وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەڕتووکەکانی ژیننامە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا. لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی لە دایکبووە، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.
لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٣ی تەممووز –دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (لە وێنەکەدا) لە کاتی گردبوونەوەیەکی سیاسی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری دەبێت.
- ٦ی تەممووز – لە ئێران، مەسعوود پزیشکیان بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.
- ٥ی تەممووز – پارتی کرێکاران (کیر ستارمەری سەرکردە ) سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی بەریتانیا.
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٥١ – جەلادەت عالی بەدرخان، لە شام کۆچی دواییی کرد.
- ١٩٥٨ – نووری سەعید، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کوژرا.
- ١٩٨٩ – شێخ محەممەدی خاڵ، زانای ئایینی، دادوەر و نووسەری کورد کۆچی دواییی کرد.
- ١٩٩٤ – ئیسرائیل و ئوردن لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتیی نێوانیان لە واشینگتن ڕێککەوتن.
- ٢٠٠٧ – شیمعۆن پێرێز بوو بە سەرۆک کۆماری ئیسرائیل.
- … کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وتوویەتی لە تورکیا شتێکمان بەناوی کوردستان نییە و ئەگەر کەسێک کوردستانی دەوێت دەبێت لێرە ونبێت و بچێتە باکووری عێراق؟